وادەی کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان نزیکە
بەهۆی کەمبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا وادەی کردنەوەی خوێندنگاکان دیاری کرا.
ناوەندی هەواڵ
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند بڕیارە لە ١٠ ی ئەم مانگە خوێندن بۆ قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی بڕیار بوو لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا تایبەت بە ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێم بنوسێت و بڕیار لەسەر کردنەوەی قوتابخانەکان بدەن.
سەبارەت بە قۆناغەکانی تری خوێندن هەرچەنە بڕیاری کۆتای نەدراوە بەڵام بڕیار وایە قۆناغ بە قۆناغ خوێندن دەستپێبکاتەوە، ٧ ی ئەم مانگە بەپێی ئەگەرەکان کۆبونەوە دەکرێت و بڕیاری کۆتایی لە لایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا دەدرێت.
بۆ کردنەوەی دەرگاکانی خوێندنگەکان، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دابین بکات، چونکە مامۆستایان ئامادە نین بێ پێدانی مووچە بچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە .
ت.پ