ڤۆندرلاین: ڕیزگرتن لە ژنان بنەمای پەیوەندییەکان بێت لەگەڵ تورکیادا
سه‌رۆكی کۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆرسولا ڤۆندرلاین، داوای له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا کرد لەكاتی دهستپێكردنەوە بە په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌رەدا، ڕێزگرتن له مافی ژنان وه‌كو مه‌رجێكی لەپێشینە له‌به‌رچاو بگرن.
ناوەندی هەواڵ
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له دوای پێشێلكردنی پرۆتۆكۆل لەكاتی سهردانییەکی بۆ ئه‌نقه‌ره و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك کۆماری تورکیا، ئه‌ردۆغان دێت له ٦ی نیسان/٤دا.
له میانەی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوی پێشێلكردنی پرۆتۆكۆل له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه کە بە "ڕووداوی ئابڕوبه‌ره‌ی قه‌نه‌فه" به‌ناو كراوه، ئۆرسولا ڤۆندرلاین وتی: من یه‌كه‌مین ژنم سه‌رۆكایه‌تی کۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌م، ده‌بوو ئه‌نقه‌ره ئه‌مه ره‌چاوبکات، به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا هه‌ڵسوكه‌وتم لەگەڵدا نەکرا لەبەرئەوەی ژنم.
ڤۆندرلاین ڕەخنەی ئاڕاستەی سه‌رۆكی ئه‌نجومەنی یه‌كێتی ئه‌وروپا شارل میشال کرد بەوەی لە ئاست ئەو پێشێلکارییە بێدەنگ بووە و وتیشی: هه‌ستم به سوكایه‌تی و ته‌نیایی كردووە، هه‌م وه‌كو ژنێك هه‌میش وه‌كو ئه‌وروپیه‌ك.
ڕووداوەکە چۆن بوو؟
لەکاتی کۆبوونەوەی سه‌رۆكی ئه‌نجومەنی یه‌كێتی ئه‌وروپا شارل میشال و سه‌رۆكی کۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆرسولا ڤۆندرلاین، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، ڤۆندرلاین بۆ چەند چرکەیەک بە پێوە دەمێنێتەوە، دواتر لەسه‌ر قهنهفەیهك دادەنیشێت، لە کاتێکدا ئەردۆغان و میشال لەسه‌ر ئه‌و دوو كورسیه‌ی ئامادەکراوە دادەنیشن.
ئۆرسولا ڤۆندرلاین ئه‌م ڕووداوه‌ی به بڕیاری ئه‌ردۆغان دانا و ئاماژەی بەوەدا ئەمە گرێدراوە بە کشانەوە لە پەیماننامەی ئەستەمبوڵ بۆ پاراستنی ژنان له توندوتیژی، داواشی له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد جەخت بکەنەسهر په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پهیماننامهیە له‌به‌رئه‌وه‌ی توندوتیژی له به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان تاوانە، هه‌روه‌ها داوای له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا كرد له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یران/٦ی داهاتوودا هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا بنوێنن.
ت.پ