ڕەمزیە محەمەد: پاراستنی بەهاکانی شۆڕش بەرزکردنەوەی تێکۆشانە

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، هەڵسەنگاندنی دەستکەوتەکانی ژنانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٣دا کرد و وتی: ئەمساڵ ڕێکخراوی ژنان سەرکەوتوو بوو و دەستکەوتەکانمان بە هاوکاری کۆمەڵایەتی مسۆگەر کرا.

ڕۆناهی نودا

 

قامیشلۆ- لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، دەستکەوتەکانی ژنان ڕوون و دیاربوون، ئەو ژنانەی کە بە هۆی ماسک و سیستمی دەسەڵاتەوە کۆیلە بوون، توانیان بە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆیلایەتی لەناو ببەن، ئەمڕۆ ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو دەزگاو دامەزراوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگن و ٥٠%ی مافەکانیان لە خۆبەڕێوەبەری هەیە،  لەگەڵ شۆڕشدا، ئەمڕۆ چەندین دەستکەوت هەن، ژنان توانیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا چەندین دەستکەوتی پیرۆز بەدەست بهێنن.

 

ڕەمزیە محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، بۆچوونی خۆی لەسەر دەستکەوتەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دەربڕی.

 

"سەرەڕای هێرشەکان کۆچبەری نوێ نەبوو"

ڕەمزیە محەمەد لەبارەی دەستکەوتەکانی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٣دا وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو ژنان دەکەین بۆ ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیان هێناوە، ئەو دەستکەوتانەی لەم شۆڕشەدا بەدەستمانهێنا سەرەڕای هەموو هێرشەکان بەرچاو بوو، هەموو ڕۆژێک لە هەرێمەکەدا بۆردومان هەیە، ژێرخانی ناوچەکە لەلایەن داگیرکاری تورکیاوە دەکرێتە ئامانج، هاوڵاتیان دەکرێنە ئامانج، بەڵام هەموو ئەو خەڵکە پشت بە خاکەکەیان دەبەستن و هیچ کۆچێکی نوێ نەبووە.

 

"بەهاکانی ژنان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا پارێزراون"

ڕەمزیە محەمەد ڕایگەیاند، دەستکەوتێکی دیکەی ئەمساڵ هاوپەیمانێتییەکی کۆمەڵایەتی بوو وتیشی: ماوەیەک لەمەوبەر، ئەو دەستکەوتە مەزنەی بەدەستمانهێنا هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بوو، بۆ ماوەی دوو ساڵ و ٦ مانگ ئامادەکاریمان بۆ کرد، ئەمڕۆ هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە نێوان گەل و ئەنجومەن بەڕێوەچوو، دەستوورێک لە هەرێمەکەماندا پەسەندکراوە، واتە ژنان لەو دەستوورەدا بەشدار دەبن و بۆچوونەکانیان دەربڕیوە و ڕۆڵی خۆیان دەبینن، ژنان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە بەشدارییان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا کرد، لە هەمان کاتدا، ژنان پارێزگاری لە مافەکانی ژنان دەکەن بۆ پاراستنی بەهاکانی شۆڕشەکەیان، یاساکانی ژنان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا پەسەندکراون، چەندین نەریت هەیە لە کۆمەڵگەدا، وەک هاوسەرگیری لە تەمەنێکی زوودا، دووگیانی، مافی میراتگری ژنان و مافی زۆرێک لە ژنان بۆ ڕۆڵگێڕانی خۆیان هەموویان لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا ڕێزیان لێگیراوە، یاساکانی ژنان پەسەندکراون و جێبەجێکراون.

 

"ئامانجی دوژمن پێکنەهات"

ڕەمزیە محەمەد تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاو وتی: بەهاکانی شۆڕشەکەمان زۆر بەنرخن، چەندین بەهای شۆڕشمان بەدەستهێناوە، گەل بەردەوام بوون لە ڕێپێوان بۆ ئازادی و لەگەڵ شۆڕشدا ڕۆیشتن، ئەو هێرشانەی دژی شۆڕشەکەمان کە بە شۆڕشی ژنان ناسرا هێرشەکە خۆی گۆڕی و هێرشی کردە سەر ڕێکخراوی ژنان و ژنانی پێشەنگ، لە ماوەی ساڵێکدا ژنانی پێشەنگی وەک یوسرا و ڕیهان کران بە ئامانج، کاتێک ژنان بەشداربوون لە بەرخۆدان، وەک شەهید شەرڤین کرانە ئامانج. ئەو شەهیدە زیندووانەی کە لە شەڕی داعش و دەوڵەتی تورکدا بریندار بوون، شەهید سۆرخوین و ئازادی بوونە ئامانجی هێرشەکان، هەڤاڵانی ڕۆژئاوا کە چوونە باشووری کوردستان و هەوڵیان دەدا ئەزمونەکە بڵاو بکەنەوە، وەک شەهید زەلال کرایە ئامانج. ئامانجی دوژمن لەناوبردنی سیستمی ژنان و چۆڵکردنی شۆڕش بوو، بەلام پێکنەهات.

 

ژنان و گەل خاوەندارییان لە شۆڕشەکەیان کردووە

ڕەمزیە محەمەد، لە کۆتایی قسەکانیدا خاوەنداری گەلی لە شۆڕش بەم شێوەیە باسکرد: ئەمڕۆ گەلەکەمان خاوەنداری لە دەستکەوت و شەهیدەکانی دەکات، گەلەکەمان دژی داگیرکردن و هێرش دەچنە مەیدانەکان و دەڵێن بەسە هێرش و داگیرکردن،خۆمان پاراستووە و خاوەنداری لە شۆڕشی خۆمان دەکەین، ژنان ڕێکخراوەکەیان بەهێز دەکەن و وەڵامی دوژمن دەدەنەوە و سوورن لەسەر پاراستنی بەهاکانی شۆڕشەکەیان، دوژمن کردەوە و داگیرکارییەکی گەورە ئەنجام دەدات کە ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە عەفرین و سەرکانی و گرێ سپی شەهید دەکرێن، لەم بۆنەیەدا، دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان بەهێزکردنی هێزی ئێمەیە و تێکۆشانمان زیاد دەکات، بە هێزی ژنان، چالاکییەکانی ٨ی ئادارمان دەستپێکرد و بەو هێزەی ژنان ٨ی ئادارو نەورۆز وەک پردێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ژنان و هەموو کۆمەڵگەکان وایە، بە ڕاپەڕینی ژن، ژیان ئازادی، دەستمان پێکردووە و گەورەترین سەرکەوتنی ژیان لەگەڵ ژنان دەستەبەر دەکەین.