ژنە ڕۆژنامەنووسانی مەخموور: ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە
ژنە ڕۆژنامەنووسانی مەخموور، سزای لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافی ژنان، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی و سزای زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە.
مەخموور
ژنە ڕۆژنامەنووسانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، سزای لە سێدارەدانی ڕێژیمی ئێران لە دژی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان پەخشان عەزیزی و شەریف محەمەدی و سزای ٣ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی ڕۆژنیوزیان شەرمەزار کرد.
بەیاننامەکە بە بەشداری کرێکارانی چاپەمەنی ئازاد و ئاهەنگی مەخموور لە سازمانی بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، دوای ڕێزلێنان، ڕۆژنامەنووس ژیان پیران قسەی کرد.
"ئەو سزایەی کە دەدرێت دادپەروەرانە نییە"
ژیان پیران ڕایگەیاند، کە ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە و وتی:ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ماوەی ٢٨١ ڕۆژە لە زیندانی پەدەکە زیندانی کراوە و لە ٢٩ی تەمووزدا لەلایەن دادگای دھۆکەوە سزای ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، ئەو سزایەی کە سەپێنراوە دادپەروەرانە نییە، پەدەکە و دەوڵەتی تورکیا کار بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەن، دەوڵەتی تورک لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هێرش دەکاتە سەر ژنان و منداڵان و هەموو کۆمەڵگە، بۆیە بە پێویستی زانی وەک گەلی کورد هەڵوێست بەرامبەر بەم لەشکرکێشی و هێرشانە هەبێت.
"ئێمە دەبینە شوێنکەوتووی ڕاستی"
لە درێژەی قسەکانیدا، ژیان پیران سەرنجی بۆ بڕیاری لەسێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی ڕاکێشا و وتی: ئەو سیاسەتانەی کە لە دژی هاوکارەکانمان ئەنجام دەدرێن نایاسایین، ئێمە وەک هاوتاکانیان ئیدانەی هەموو هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و هەموو گەلی کورد دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسانی کورد تا کۆتایی لە دژی هەموو سیاسەتێکی جینۆساید دژی خۆمان و گەلەکەمان پەیڕەوی ڕاستییەکان بین.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ژیان پیران داوای لە گەلی کورد کرد کە لە دژی سیاسەتە جینۆسایدییەکان هەڵوێستیان هەبێت و خەباتیان زیاتر بکەن.
ڕاگەیاندنەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.