تەژەئا چالاکییەکانی بۆ ٤ی نیسان ڕادەگەیەنێت

تەڤگەری ژنانی ئازاد لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرنامەی خۆی بۆ ٤ی نیسان ڕاگەیاندو ئاشکرایکرد لە ١ی نیسان تا ١٩ی نیسان زنجیرەیەک چالاکیی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن

ناوەندی هەواڵ

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" بە دروشمی "کاتی ژنان کاتی ئازادی و دیداری ڕێبەری ئازادە"، لە ٤ی نیسان لە کۆشکی جەمیلپاشا لە ئامەد، بەرنامەکانی خۆی بۆ یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندنەکە لەلایەن ڕوچەم ڤەفا ئەلیاکوت، هاوسەرۆکی دەبەپە خوێندرایەوەو سەرنجی بۆ ئەو خەبات و بەرخۆدانییە ڕاکێشا کە ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئازادیی ژنان نیشانی دەدات و وتی: وەک ژن بە ئیرادەیەکی گەورەوە درێژە بە خەباتی خۆمان بۆ ئازادیی ژن دەدەین و ئەم خەباتە کە ساڵانێکە بەردەوامە، گۆڕاوە بۆ مێژوویەکی ئیپیکی.

 

"لە ئیمرالی خەباتی ئازادی گۆڕا بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی"

ڕوچەم ڤەفا ڕاشیگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئاماراوە تا ئیمرالی، تێکۆشانی ئازادیی کردووە بە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراسی بۆ حەسرەتی خەڵک بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی لە ئیمرالی "کاتی ئازادییە! لە بەرامبەر ئەو سیستەمە سەرمایەدارییە پیاوسالارییەی کە خەریکە سیحرەکەی لەدەست دەدات و بوونی ژن خەریکە دەبێتە کەرەستەیەک لە ڕێگەی هەراسانکردنی کرێکاران و جەستەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە شیکاری و هێڵی ئایدیۆلۆژی-سیاسی خۆی، بە دڵنیاییەوە نەک هەر ڕێگایەکی نوێ دەکاتەوە، بەڵکو ئەم ڕێگایە ڕۆشن دەکاتەوە.  ڕێبەری گەل، ڕێگای گەیشتن بە ئازادی کۆمەڵایەتیمان پیشان دەدات و دەڵێت "تەڤگەری ئازادی کۆمەڵایەتی کە ئازادی ژنانی لە ناوەندەکەیدا نییە، ناتوانێت شۆڕشێکی ڕاستەقینە بێت". ئێمەی ژنانیش دەڵێین تا ڕێبەری گەل عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت ئاشتییەکی بەردەوام نابێت.

 

"ئەوان دەیانەوێت خەڵک بکێشنە ناو شەڕێکەوە"

ڕوچەم ڤەفا ئەلیاکوت ڕایگەیاند کە ژنەکان دەڵێن؛ ئەوان دەیانەوێت خەڵک بکێشنە ناو شەڕێکەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ ئەوەی شەڕ نەگیرێت، پێویستە پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی و ئاشتی دەستپێبکرێت، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و تورک کە ماوەی دوو سەد ساڵە بووەتە هۆی شەڕ و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستە لەسەر بنەمای هاوڵاتییەکی یەکسان و ئازاد هەڵسەنگێندرێتەوە و کۆمارێکی دیموکراتیک تێدا جێگیربکرێت کە بوونی هەموو شوناس و کولتوور و بیروباوەڕەکان لە تورکیا و بەتایبەتی کورد، دانپێدانراوە و ئازادییان مسۆگەر دەکرێت، ئێمەی ژنان دەڵێین، کاتی ئەوە هاتووە کە ئازادیی ڕێبەری گەلان و ڕێبەری مۆدێرنیتە دیموکراتیکەکان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە شوێنی لە دایکبوونی گەورە و بەرخۆدانی گەورە و کارەساتی لەبیرنەکراو بێت، ئومێد و بەڵێنی یەکسانی و ئازادی و ئاشتی بۆ گەلان بدات.

 

چالاکی لە یەکەمی نیسان تا ١٩ی نیسان

ڕوچەم ڤەفا ڕایگەیاند، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلی کورد و دڵنیایی ژیانێکی یەکسان و ئازادە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  وتی: وەک تەژەئا بە بۆنەی ٤ی نیسان، دەمانەوێت بە ڕوونی ڕابگەیەنین کە تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنرێت، نە پرسی کورد یەکلایی دەبێتەوە و نە شەڕی ناوچەکە چارەسەر دەبێت، ئێمە داوای سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکەین و بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە، مەرجەکانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت. بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، ٤ی نیسان لە ڕەحا و ١٩ی نیسان لە گەملیک دەبین.

 

ڕوچەم ڤەفا ڕایگەیاند، لە ١ی نیسانەوە تا ڕێپێوانی گەملیک لە ١٩ی نیسان، بە چالاکییەکانیان و بە دروشمی "ئێستا کاتی ژنان و کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە" لە شەقامەکاندا دەبن.