لە سەیدسادق ژنێکی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕزگاركراو باوكی دهستگیركرا
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە سەیدسادقی سنووی سلێمانی ژنێکی گەنجی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لەماڵەوە بەسترابۆووە ڕزگار کراو باوکیشی دەستبەسەر کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاگهیاندنی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەڕێی سەرچاوەیەکەوە زانیاری گەیشتە بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەرێوەبەرایەتیمان لهبارهی ئەوەی کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە ناتوانێت لەسەر قاچەکانی بڕوات و تەمەنی ٢٦ ساڵە، لەشوێنێکدا لەهەورەبانێکی ماڵی باوکیدا کە بەوتەی خۆی ماوەی نزیکەی ساڵێك زیاتره دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی و لەشوێنێکدا کە هیچ پێوەرێکی ژیانی تێدا نییەو شوێنەکە زۆر پیس بووە هەتا بەم وەرزی زستانە هیچ ئامێرێكی خۆ گەرمکردنەوەشی تێدا نەبووە ڕاگیراوە.
ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە ئاگاداركرا بڕیاری پێویست وەرگیرا، دهستبهجێ مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی سهیدسادق ههستان بەڕزگارکردنی کچەکە و دەستگیرکردنی باوکیشی بهناوی "س، غ، أ"
ئەوەشخراوەتەروو، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوەو تۆمەتبار بەبڕیاری بهڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٧ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی خێزان لەتوندوتیژی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، ههروهها لەژێر چاودێری وردی پۆلیسدا و بەبڕیاری دادوەر، کچەکە به بەڵێننامەیەک دراوەتە دەست خزمێكی تا کاتی یەکلایی بونەوەی کەیسەکە.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەکات هاوکاریانبن و لەکاتی بەدیکردنی هەر دۆخێکی نەخوازراودا بەتایبەت ئەم جۆرە دۆخانە، پەیوەندی بکەن بە هێزهكانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوه:
-پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە ١٠٤
-نەهێشتی تاوان ژمارە ١٠٥
-ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ٠٥٣٣١٩٤٠١١
-سەنتەری ڕێكخهری پهیوهندییهكان ژمارە ١٠٠