"پێویستە ژنانی تونس بەربەستەکانی بەردەمیان لاببەن و ترسیان بشکێنن"

داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە تونس رایدەگەیەنن، کە توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان ڕوو لە زیادبوون دەکات و داوا لە ژنان دەکەن، بەربەستەکانی بەردەمیان لاببەن و ترسیان بشکێنن.

 

زهور مەشرەقی

 

تونس - بەپێی داتا فەرمییەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە ٢٧ ژن لە تونس کوژراون، لە بەرامبەریشدا ژنان لە ڕێگەی چالاکییەکانیانەوە هۆشیاری لە دژی توندوتیژی لە کۆمەڵگادا بڵاودەکەنەوە. چالاکوانانی مافی مرۆڤی تونس دەڵێن، بە دەرکردنی یاسا یان بە گرتنەبەری هەندێک رێکار، کۆتایی بە تووندوتیژییەکانی سەر ژنان ناهێنێت

 

جەلیلە عوبەیدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و پسپۆڕێ ڕەگەزیی، ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەبێتەوە زمانی تووندوتیژ بەرامبەر ژنان بەکاردێت، هەروەها یوسرا غەلول، چالاکوانی مافی مرۆڤیش دەڵێت، پێویستە هەندێک بڕگەی یاساکان هەموار بکرێتەوە.

 

"لە ڕێگەی بەرنامەی تەلەفزیۆنییەوە، کۆمەڵگا فێری توندوتیژی دەکەن"

جەلیلە عوبەیدی، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنییانەی کە ژنان دەکەنە ئامانج زیاتر سەرنجی خەڵک ڕادەکێشن و ڕایگەیاندووە، بەشێک لە راگەیاندنەکان زمانی تووندوتیژیی دەکەنە واقیع لە کۆمەڵگەدا

 

عوبەیدی دەشڵێت: ڕاگەیاندنەکان لەم ڕووەوە دامەزراوە فەرمییەکان ئیدانە ناکەن و کۆمەڵگا فێری ئەم دۆخە دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی توندوتیژی و کوشتنی ژنان".

 

"تەنها قسەکردن لەسەر بوونی توندوتیژی بەس نییە، دەبێت بە هەموو شێوەیەک بوەستێنرێت"

ئەو چالاکوانە باسی لەوەشکردووە، کە زمانی تووندوتیژ تەنها ژنان ناکاتە ئامانج، بەڵکو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج. دەشڵێت: پێویستە ئەو کەسانە سزابدرێن، کە ئەم کارە دەکەن، کەمپەینی ١٦ ڕۆژەیش کە دژی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، هەڕەشە و ئازار و نادادپەروەری و کۆمەڵکوژی و توندوتیژیمان بیردەخاتەوە، بەڵام مەسەلەکە دوور دەخرێتەوە. نابێت ئەمە قبوڵ بکرێت.

 

"کاتی ترس تەواو بوو"

جەلیلە عوبەیدی ئەوەش ناشارێتەوە، کە ژنان بەهۆی تانە و تەشەری کۆمەڵگەوە بێدەنگیی بەرامبەر تووندوتیژییەکانی سەریان هەڵدەبژێرن و دەڵێت: ژنان کاتێک تووشی توندوتیژی و ئازاردان دەبنەوە لە خیزانەکانیاندا، بێدەنگ دەبن، چونکە ئەگەر ژنێک دەنگی بەرز بکاتەوە، ئەوا بە تاوانبار دادەنرێت، وەک ئەوەی تاوانێکی گەورەی کردبێت، دەبێتە قوربانی قسە و قسەڵۆکی کۆمەڵگا، بۆیە پێویستە ژنان بەربەستەکانی بێدەنگی و ترس بشکێنن.

 

"پێویستە هەندێک بڕگە بۆ یاسای ژمارە ٥٨ی تایبەت بە تووندوتیژییەکانی سەر ژنان زیاد بکرێت"

هەروەها یوسرا غەلول، چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، کە هەڵوێست و زمانی تووند دەبێتە هۆی کوشتنی ژنان، بەپێویستیشی دەزانێت، بۆ کۆتاییهێنا بە تووندوتیژییەکانی سەر ژنان، یاساکان جێبەجێ بکرێن و میکانیزمی سادە و گونجاو دابنرێت، هاوکات هەندێک بڕگە بۆ یاسای ژمارە ٥٨ی تایبەت بە تووندوتیژییەکانی سەر ژنان زیاد بکرێت.