بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە لە کەرکوک، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ڕژاک بەخشرا

لە کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی ٨ی مارس، بڕوانامەی ڕێزلێنان و گوڵ بەخشرا بە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک.

کەرکوک

 

ئەمڕۆ، لە بارەگای یەکێتی ژنانی کوردستان، لە شاری کەرکوک، بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان ڕێکخرا و تیایدا ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەوە و پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان لە تەواوی ژنانی جیهان و ژنانی کەرکوک کرد، پاشان بە ناشتنی نەمامیان درێژەیان بە مەراسیمەکەدا، هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان و گوڵ بەخشرا بە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕژاک و ڕێکخراوەکانی ژنان

 

خەیرییە حەسەن، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان 'ڕژاک'، دەربارەی ڕۆژی جیهانی ژنان، وتی: ئێمە ئەمڕۆ وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی ٨ی ئادارەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ژنانی جیهان بەگشتی و ژنانی کەرکوک بەتایبەتی دەکەین بە هەموو پێکهاتەوە جیاوازەکانیەوە، ئەم کۆبوونەوەیەی ژنان بەڕز ڕادەگرین و هیوادارین ئێمەی ژنانی کورد هەمیشە یەکڕیز و یەگرتووبین لە بەرامبەر بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان.