توێژینەوەیەک: بەرکەوتنی منداڵان بە تیشکی خۆر مەترسیدارە

لە توێژینەوەیەکی بەڕیتانیدا دەرکەوتووە، بەرکەوتنی منداڵان بە تیشکی خۆر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات.

 

ناوەندی هەواڵ- کارۆڵ چێنگ پزیشکی پێستی منداڵان لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرکەوتنی منداڵان بە تیشکی خۆر ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات بەتایبەت کاتێک دەگەنە تەمەنی گەورەیی.

ئەو پزیشکە لە توێژینەوەکەیدا چەند ئامۆژگارییەکی خستووەتە ڕوو بۆپاراستنی تەندروستی پێستی منداڵان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، گرنگترینیان ئەمانەن:

- مانەوە لە سێبەردا: رێگە نەدرێت راستەوخۆ تیشکی خۆر بدات لە پێستیان، بۆ ئەمەش باشترە لە سێبەردا بن.

 -لەبەرکردنی جلوبەرگی گونجاو : وەک کڵاو، جل و بەرگی قۆڵ درێژ، چاویلکەی خۆر.

-  بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر: یارمەتیدەرە لە پاراستنی پێستی منداڵان لە سووتان.