توێژەری کۆمەڵایەتی میسری جیهان سادات کۆچی دواییکرد

جیهان سادات، توێژەری کۆمەڵایەتی میسری، دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

جیهان سادات، توێژەری کۆمەڵایەتی میسری، دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕؤ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکایەتی میسر لە بەیاننامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی جیهان، ئاماژەی بەوەداوە کە جیهان سادات یەکەم ژن بووە لە مێژووی میسردا کە بۆخزمەتی گشتی چووبێتە دەرەوەی وڵاتی میسر، هەروەها سەرۆک کۆماری میسر، عەبدولفەتاح ئەلسیسی فەرمانی دەرکرد کە خەڵاتی پێببەخشرێت لەپای کارەکانی و هەروەها ناوی لەسەر تەوەری فیردەوس بنوسرێت.

 

جیهان سادات، توێژەری کۆمەڵایەتییە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەدەبیاتی عەرەبیدا لە زانکۆی قاهیرە بەدەستهێناوە، ماستەر و دکتۆرای لە ئەدەبی بەراوردکاریدا هەیە، جیهان دکتۆرای لە فاکەڵتی هونەریی زانکۆی قاهیرەدا هەیە.

 

جیهان مامۆستای وانەبێژ بوو لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە، هەروەها لە زانکۆی ویلایەتی کارۆلینای باشور وانە دەڵێتەوە، پرۆژەی دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هەبوو، کۆمەڵەی وەفا و هیوای دامەزراند و هەواداری پەروەردەی ژنان و گەیشتن بەمافەکانیان بوو لە کۆمەڵگای میسریدا.

 

ت.پ