توێژەرێکی جەزائیری: ژمارەی ژنان لە تەکنەلۆجیادا زیادی کردووە

یاسەمین بوبینیدەر، توێژەری جەزائیری کە توێژینەوە لە بواری بەبازاڕکردنی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ژنان لە بواری تەکنەلۆجیادا لە زیادبووندایە و دەرفەت بۆ هەموو شتێک هەیە.

سارە جەقریف

 

جەزائیر- ئەو تەکنەلۆژیایەی کە بەردەوام لە گەشەکردندایە، تەنانەت ئەگەر ژیانی مرۆڤەکان لە هەندێک بواردا ئاسانتر بکات، لەگەڵ گەشەسەندنیدا چەندین مەترسی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا زیرەکی دەستکرد لەگەڵ لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی لە زۆرێک لە بازاڕەکاندا بەکارهێندراوە.

 

یاسەمین بوبینیدەر، توێژەری جەزائیری کە توێژینەوە لە بواری مارکێتینگی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد ئەنجام دەدات، ئەزموونی ٢٠ ساڵ کارکردنی خۆی کە زۆربەیان لە ژاپۆن، لە وڵاتە جیاوازەکاندا بووە، لە پەرتوکەکەیدا بە ناوی "بازاڕکردن و زیرەکی دەستکرد" باس دەکات.

 

یاسەمین بوبینیدەر، چوار ساڵ لەمەوبەر هەوڵێکی بەناوی "وێب سێ ژن و داهێنان" بۆ ئەو کەسانەی لە بواری تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرددا کاردەکەن بە ئەزموونی کاری گەورەی کۆمپانیای تەکستارز دەستیپێکرد، بە ئامانجی یارمەتیدانی ژنان بۆ چوونە ناو جیهانی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد و سەرکەوتوون.

 

"ژمارەی ژنان لە جیهانی تەکنەلۆجیادا لە زیادبووندایە"

 یاسەمین بوبینیدەر ڕایگەیاند، کاتێک دەستی بە کارکردن کردووە لە کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ژاپۆنی، ژمارەی ژنان کەمبووە وتیشی: ژنانەی لە کۆمپانیاکەدا کاریان کردووە زۆربەیان خەڵکی ئەمریکا و ئەوروپا بوون، ژنان پێگەیەکی باشی بڕیاردانیان لە کۆمپانیاکەدا نەبوو، ئەوە بوو دەستم بە کارکردن کرد لە بواری زیرەکی دەستکرد، بئەو ژنانەی ناسیم هەموویان زیاتر ئارەزووی بازاڕیان نیشان دا، ئەگەر ئەمڕۆ بەراورد بکەین لەگەڵ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، جیاوازییەکی زۆر هەیە، لە کۆڕبەندی یەکەمدا، بە بەراورد لەگەڵ ٩٠ پیاو، دوو ژن بەشداریان کردووە، لە کۆتا کۆڕبەندیشدا ٢٠ ژن بەشداریان کردووە، ئەمە گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە و ڕەوتی ژنان لەم بوارەدا نیشان دەدات، ئەمەش بەڵگەی ئازایەتی ژنانە بۆ چوونە ناو جیهانی تەکنەلۆجیاوە، ژنان لەم بوارەشدا ڕەفتار و سەرکەوتنی خۆیان نیشان دا، لەم بوارەدا پێویستە هەمیشە خۆت باشتر بکەیت، شتی نوێ فێر بیت، پەروەردەی بۆ ئەو کەسانە دەکەم کە دەیانەوێت لەم بوارەدا کار بکەن، دەمەوێت ژنان لەم بوارەدا سەرکەوتوو بن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا یاسەمین بوبینیدەر پێشنیاری کرد، ژنان لەم بوارەدا هەنگاوی بوێرانە بنێن و وتی: پێم خۆشە بەو ژنانە بڵێم کە دەیانەوێت لە بواری تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرددا بخوێنن کە هەموو شتێک پێکدێت و دەتوانن سەرکەوتوو بن.