تولای هاتمئۆغلاری: دەبێت گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەگەر بتوانن کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە ڕێکخستن بکەن، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەی پرسی کورد دێتە دی، ئەمەش ڕێگە بۆ تێکۆشانی کار دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای هاتمئۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی لە میانی بەشداری لە چالاكی ١ی ئایار بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی:  پێویستە سەلامەتی کار بێتەدی و گیان لەدەستدانی کرێکاران بە هۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی ڕێگری لێبكرێت.

 

وتیشی: ئەگەر بتوانین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە ڕێکخستن بکەین، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییانەی پرسی کورد دێتە دی، ئەمەش ڕێگە بۆ تێکۆشانی کار دەکاتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، دژی سیستمی سەرمایەداری و ڕژێمی دەسەڵاتخواز، دەتوانرێت تێکۆشانی کار و تێکۆشانی ماف و دادپەروەری لەسەر بناغەی پتەوتر بەڕێوەببرێت، بۆ پێشکەوتنی پڕۆسەکە دەبێت گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت.