تورکیا دەستی بە بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچە کوردیەکان کردووە

تورکیا جگە لە هەوڵی سەربازی دەیەوێت لە ڕووی ژینگەیشەوە زیان بە ناوچە کوردیەکان بگەیەنێت و دەستی بە بڕینەوەی دارستانەکانی ناوچەی لیجە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرواری ١٤ی ئەم مانگە سوپای تورک لە ئۆپەراسیۆنێکیی سەربازیدا لە گوندەکانی پەنا، دەبەک، هۆسەینکی ناوچەی لیجەی ئامەد دەستیان بە بڕینەوەی دارستانەکانی ئەو ناوچانە کرد.

 

لەدوای ئەوەی کە سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد و هاوڵاتیان گوێبیستی دەنگی چەک بوون دەرکەوتووە بۆ ئەوە بووە خەڵکانی گوندەکە بچنەوە ماڵەکانی خۆیان و سەربازەکانی تورکیا دەست بە بڕینەوەی دارستانەکان بکەن.

 

ئەم گوندانە بەردەوام لە ژێر چاودێری سەربازانی دەوڵەتی تورکیا دایە و بەردەوام جوڵەی هێلیکۆپتەر لەو ناوچانەدا بوونی هەیە، دوێنێش لە گوندی دەبەک لە کاتژمێر  ٩:٠٠ەوە لەژێر چاودێری سەربازاندا بووە و چەند یەکەیەکی سەربازی دەستیان بە بڕینەوەی دارستانی گوندەکە کردووە.

 

هاوڵاتییەکی دەبەک ڕایگەیاندووە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ سەربازەکانی تورک بە ئامێری داربڕینەوە دەستیان بە بڕینی دارستانەکان کردووە، لە شەوی پێشترەوە ٩ هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچەکەدا سوڕاونەتەوە و ناوە ناوە دەنگی چەک بیستراوە.

 

ت.پ