تولای هاتیمۆغولاری بۆ سری سورەیا ئوندەر: هەرگیز لەبیرت ناکەین

تولای هاتیمۆغولاری جەختی لەوە کردەوە، کە هەوڵەکانی سری سورەیا ئۆندەر بۆ ئاشتی سەرکەوتوو دەبێت و وتیشی: وتەکانت هەرگیز لە زەوی نامێنێتەوە، ئەمجارە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین، ئێمە هەرگیز لەبیرت ناکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٤ی ئایار، تولای هاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانیی و دیمووکراسی گەلان- دەم پارتی، لە مەراسیمی یادکردنەوەی سری سورەیا ئوندەر ئەندامی شاندی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەماندا پەیامێکی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، دوعای هەمووان ئەوە بوو، کە ئۆندەر ئەم نەخۆشییە تێپەڕێنێت و لە ناو ئێمەدا بێت، بەڵام بەداخەوە وانەبوو، بەناوی پارتیمانەوە سوپاسی هەمووان دەکەین، لە کاتی نەخۆشییەکەدا بە لە باوەشکردنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، پەیامی کۆمەڵگەی دیمووکراتیک و ئاشتی هەبوو، کە ئۆندەر هەوڵی بەدەستهێنانی دەدا، لێرەدا ئەم هەستە یەکگرتووە هەیە، سیمبوولی حەسرەتی ئاشتی و دیمووکراسی و حەسرەتی ئەم خاکە بوو، تۆ تەنها نووسەر، هونەرمەند و سیاسەتمەدار نەبووی، بە ملیۆنان کەس لە کەسایەتی تۆدا چیرۆکی خۆیان بینی.

 

چیرۆکی ژیانت چیرۆکی ژن و خێزانی ئەم هەرێمە بوو، هەر بۆیە زۆر دڵسۆزانە توانیت بەسەر هەموو ئازارێکدا زاڵ بیت، نەخۆشییەکەت لە کۆمەڵگەدا ڕۆڵێکی یەکگرتووانەی ئەنجامدا، چی دەبێت باببێت تۆ بۆ ئاشتی هەوڵی زۆرت دا، بۆ تورک، بۆ کورد، بۆ عەرەب، بۆ هەڤاڵانت لە غوربەتدا، هەوڵت دا بۆ کۆتایی هێنان بە فرمێسکی دایکانی تورک و کورد، هەوڵی زۆرتان داوە بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمووکراسی، باوەڕت بە ئاشتی خەریکە دێتە دی، لەم تێکۆشانەدا باجێکی قورستان دا، سەری ڕێزم بۆ هەموو هەڤاڵانمان دادەنەوێنم، کە لەم تێکۆشانەدا قوربانیان داوە.

 

ڕێگای ئاشتی، دادپەروەری و دیمووکراسی تەسک و پێچاوپێچ و تیژە، تۆ وتت “ئێمە سەردەکەوین، ئێمە ئاشتی پێک دەهێنین” تۆ ئاگارادی هەموو شتێک و ئەوەش بوویت، کە هەموو توێژەکانی ژیان پێویستیان بە ئاشتی هەیە، هەر بۆیەش دڵت وەستاوە، تۆ وتت، ئەمجارە سەردەکەوین، ئێمە باوەڕمان بەم شتە هەیە و سەرکەوتوو دەبین، وتەکانت هەرگیز لە زەوی نامێنێتەوە، ئەمجارە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین، با ئەمە بەڵێنی ئێمەبێت بۆ هەرکەسێک، کە لەم خاکەدا قوربانی دەدات، ماڵئاوا هەڤاڵی هێژامان، ئێمە هەرگیز لەبیرت ناکەین.