تەڤگەری کولتوورو هونەری میزۆپۆتامیا سەبارەت بە دواخستنی فێستیڤاڵی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، تەڤگەری کولتوور و هونەری میزۆپۆتامیا سەبارەت بە دواخستنی فێستیڤاڵی ژنان ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە.

قامیشلۆ

 

هەموو ساڵێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٨ی ئازاردا، تەڤگەری کولتوورو هونەری میزۆپۆتامیا فێستیڤاڵێکی ژنان سازدەکات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی ئێستاو ئەو شەڕەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا، فێستیڤاڵەکە دواخرا، هەر بەو هۆیەشەوە کولتوورو هونەری میزۆپۆتامیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیاندراوەکە لە بەردەم ناوەندی محەمەد شێخۆ لە شاری قامیشلۆ بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی کولتوور و هونەرو تەڤگەری هیلالی زێڕین لەلایەن  نەسما ئیلیاس، پەیامنێری تەڤگەری کولتوور و هونەر خوێندرایەوە.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرابوو کە دەستەی کولتتور داوای لێبوردن لە هەموو ژنانی جیهان و لە هەموو ئەو ژنە هونەرمەندانە دەکات کە بەشداری و پاڵپشتی لە فێستیڤاڵی هونەرو ئەدەبی ژنان دەکەن بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە یانزەیەمین فێستیڤاڵی هونەرو کولتووری ژنان ڕێکبخەن، ئەمەش بەهۆی ئەو هەلومەرجە نائاساییەوە بوو کە هەرێم ڕووبەڕووی بووەوە، هەروەها تێکەڵکردنی زۆرێک لە بەشەکان بە سیستەمی نوێی حکومەتەوە. جگە لەوەش لە کاتێکدا ڕوویدا کە کێشەی پەیوەست بە میکانیزمەکانی پارەدان هەبوو. ئەم هەلومەرجە ڕێگری لە ڕێکخراوەکە کرد کە ئەرکە ڕێکخراوەیی و داراییەکانی خۆی بۆ فێستیڤاڵەکە جێبەجێ بکات.

 

"ئێمە هەوڵەکانی ژنە هونەرمەندان بە گرنگ دەزانین لە دەوڵەمەندکردنی کولتووریدا"

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندرا کە وەک دەستەیەک بەردەوام دەبن لە ئەرکی پاراستنی کولتوور و هونەر، بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی کولتوورو رەوشت، جارێکی دیکە ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە داهێنان و هونەردا بەرز دەنرخێنین و هەوڵەکانی ژنانی هونەرمەند بە گرنگ دەزانن لە دەوڵەمەندکردنی کولتووریدا. هەروەها پشتگیری خۆمان بۆ ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ وەک بەشێک لە بەرنامەی ٨ی ئادار لەلایەن تەڤگەری هیلالی زێڕین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.