تەڤگەری هیلالی زێڕین: پێشێلکارییەکانی دژی ژنان هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکراتی و دادپەروەرییەوە نییە
تەڤگەری هیلالی زێڕین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کوشتنی ژنانی شەرمەزار کرد کە دوایینیان کوشتنی دیالا وادی، هونەرمەند و غەنا هیلال، ژەنیاری کەمانچە بوو، تەڤگەرەکە جەختی لە سەر پێویستی لێپرسینەوە لە تاوانباران کردەوە.

قامیشلۆ
کوشتنی ژنان لە سووریا بەردەوامە، بەتایبەتی لەم دواییانەدا لەو ناوچانەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە کۆنترۆڵکراون، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئاژاوەگێڕی و نائاسایشی بەربڵاوی ئەو ناوچانە.
تەڤگەری هیلالی زێڕین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە شەرمەزارکردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە لە سووریا بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێن، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە جیهادییەکانی هەتەشە دەسەڵاتیان گرتە دەست، ڕۆژی ٥ی ئاب، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و کوشتنی دیالا وادی، هونەرمەند غینا هیلالی، ، ژەنیاری کەمانچە لەلایەن هێرشبەرانی نەناسراوەوە لە دیمەشق شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیوای گەلی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێم بۆ ژیانێکی پڕ لە سەقامگیری و ئاسایش بوو، ژیانێک کە هەموو چەوساوێک تامەزرۆی بۆ دەخوازێت، تامەزرۆی ئازادی و دیموکراتییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە گەلێک شاراوە بوو کە ١٤ ساڵ خەباتی کرد و بەرەنگاری بوو، هێندەی تر گەورەتر بوو، هیوا گۆڕا بۆ ترس و سەقامگیری بۆ ئاژاوەگێڕی و دادپەروەری بۆ پێشێلکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان و نەتەوەکان، چ عەلەوی، چ دروز، کورد، یان سوننە، هەموویان تووشی گولەی خیانەتکارانەی گروپە توندڕەوەکانی ئایینی و نەتەوەیی بوون، کە ئێستا سیماکانیان بە ڕوونی لەناو ڕیزەکانی حکومەتی کاتی سووریادا دیارە.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەنگی مۆسیقایان بێدەنگ کردووە، پەردەی شانۆیان داخستووە، سینەماکانیان سووتاندووە، هاوکات بە بیانووی جۆراوجۆر هاوڵاتیانی مەدەنیان کوشتووە و سەربڕیوە، لە کاتێکدا ئاژاوەگێڕی لە سەرانسەری وڵاتدا حوکمڕانی دەکات، هەروەک چۆن دەستی پیسیان گەیشتە ئامێرە ناسک و هەست و سۆزەکانیان و وزەی گەنجییان و کەرامەتی بەساڵاچووەکانیانی سووریا گۆڕا بۆ وڵاتێک کە ڕێز لە کەمایەتییەکان و نەتەوە جیاوازەکان ناگیرێت و بکوژەکان بەرپرسیار نییە لە تاوانەکانی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژنان لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا کوژراون و کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەیان لە شاری سوەیدا ئەنجامداوە، هەموو شارەکانی سووریا بوونەتە شوێنی کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان بەبێ جیاوازی، ئەم تاوانە قێزەونانە کە ئامانجیان بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستی و هونەرە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین، ئەم پێشێلکاریانە بەرامبەر ژنانی سووریا پێشێلکارییەکن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە دیموکراتی و دادپەروەرییەوە نییە، ئەو تاوانانەی کە دژی ژنانی سووریا ئەنجام دەدرێن، بەبێ گوێدانە نەتەوە، ئایین، لەوانە دەستدرێژی، کوشتن، تاڵانکردن و دزی، بە هەر بیانوویەک شەرمەزار دەکەین، ئەوەی لەدژی دیالە وادی، هونەرمەند و پێش ئەویش بەرامبەر غەنا هیلال، ژەنیاری گەنجی کەمانچە و چەندین ژنی تر ئەنجامدرا، کردەوە و تاوانی قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتی و دژی هەموو جۆرەکانی دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی، جەختیشی لەوە کردەوە کە لەم پلاتفۆرمەوە داوا دەکەین حکومەتی گوازراوەی کە بانگەشەی دادپەروەری دەکات، لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە شاڕییانە بکات کە دژی گەل و ژنانی سووریا ئەنجامدراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کرد دەستپێشخەری بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی کە بریتییە لە پاراستن و دەستەبەرکردنی هاوڵاتیان و ڕێزگرتن لە مافەکانیان لە سەرانسەری چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا، لەوانە ژن و پیاوی خوێندەوار، هونەرمەند، پزیشک، سیاسەتمەدار، و کرێکاران.