تەرمی گوڵستان تارا لە پزیشکی دادەوە بەرەو پاڕکی ئازادی بەڕێکرا
تەرمی رۆژنامەنووس گوڵستان تارا لە پزیشکی دادوەری سلێمانی وەرگیرایەوە و بەرەو پارکی ئازادی بەڕێکرا کە بڕیارە مەراسیمێکی بۆ ساز بکرێت.
سلێمانی
ڕۆژی ٢٣ی ئاب دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلی تیمێکی ڕرۆژنامەوانى کۆمپانیای چەتری لە نزیک شارۆچکەی سەیدسادق کردە ئامانج و بەهۆیەوە هەردوو رۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین گیانیان لەدەستداو ڕێبین بەکری هاوڕێی ڕۆژنامەنووسیان بریندار بوو، هەمان ڕۆژ تەرمی هێرۆ بەهادین لە شاری سلێمانى بە خاک سپێردرا.
ئەمڕۆ ٢٩ی ئاب، تەرمی ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا لە پزیشکی دادوەری سلێمانی وەرگیرایەوە و بەرەو سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادیی بەڕێکرا.
بڕیارە لە سەکۆی ئازادیی پارکی ئازادی بە مەراسیمێکی شکۆدار و خوێدنەوەى بەیاننامەیەک تەرمی گوڵستان تارا بۆ باکووری کوردستان بەڕێ بکرێتەوە و لەوێ بە خاک بسپێردرێت.