تەقینەوەیەک لە کامپی خانکێ ڕوویداو ژنێک گیانی لەدەستدا
لەناو کامپی خانکێی ئاوەارەکانی شەنگال لە پارێزگای دهۆک، تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژنێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ی تەمووز، لە کامپی خانکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، کە تایبەتە بە ئاوارەکانی شەنگال، تەقینەوەیەک ڕوویداو و بەهۆیەوە ژنێک تەمەن ٣٧ ساڵ گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک کەسى دیکەش برینداریش بوون.
تائێستا لایەنی فەرمی زانیاری دەربارەی هۆکاری تەقینەوەکە و دۆخ و ژمارەی بریندارەکان بڵاو نەکردووەتەوە.
بەڵام ئەوەی باسدەکرێت و زانیاری نافەرمییە، ئامێری جلشۆر تەقیوەتەوە.