"تەنها بە گفتوگۆی سووریا - سووریا ناکۆکییەکە چارەسەر دەکرێت"

پێشبینی دەکرێت ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکیا بکرێت، ئەڤین پاشۆ، سەرۆکی دەستەی ژنانی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی جزیرە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکەیان لەسەر حیسابی خوێنی گەلە و ناکۆکییەکە تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگی سووریا - سووریا چارەسەر دەکرێت.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-ئەو ناسەقامگیرییە سیاسییەی لە دوای ساڵی ٢٠١١ لە سووریا سەریهەڵدا، قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی چەتەکانەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ وڵات بەرەو تاریکی دەکێشێت، پێداگری بەشار ئەسەد، سەرۆکی حکومەتی شام لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە دانیشتن لەسەر مێز بە دینامیکی ناوخۆیی دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ململانێکان و کاردانەوەی گشتی، لێدوانەکانی ئەم دواییەی تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە و بەشار ئەسەد، پرسیاری "ئایا هیچ نەرمییەک هەیە" بەبیر خەڵک دەهێننەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دانوستانانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا پچڕاون، سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە، لە کاتێکدا پڕۆسەی پەیوەندی نێوان حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکیا ڕوون نییە، خەڵکی سووریا و داینامیکی ناوخۆیی پێیان وایە ئەم دانوستانە گرژی و ناسەقامگیری زیاتر دەکات.

 

ئەڤین پاشۆ، سەرۆکی دەستەی ژنانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بەو پرسە ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەو شۆڕش و ئاژاوەگێڕییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەهاری گەلان ڕوویاندا، یەکێک لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتە دەرەوە و بەناوی ئازادییەوە بانگەوازی کرد؛ گەلی سووریا بوون، لە یەکەم ساتەکانی سەرەتای ئەم شۆڕشەوە، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان، ئەمە تەڤگەرێکی جەماوەری بوو، بەڵام ئێمە زۆر باش دەزانین کە پڕۆژە هەبوون بۆ ئامادەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێک بەپێی سیستمی هەژموونگەرایی، ئێستا چالاکی گەل لە مەیدانێکی 'دژی سیستم، بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ئیدیعای مافەکانی" ڕۆیشتووە و چووەتە مەیدانێکی سیاسییەوە. بۆیە بە تێپەڕبوونی کات شۆڕشی گەل لە سووریا واتاو مافەکانی لەدەستدا.

 

"تورکیا دەستوەردانی کرد بۆ تێکدانی شۆڕش"

 ئەڤین پاشۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا دەستبەجێ دەستوەردانی لە شۆڕشی سووریادا کرد و لەژێر ناوی ڕێکخستنی گەلدا ویستی شۆڕش بەتاڵ بکات و وتی: "با لە دروستکردن و پشتیوانیکردنی ئەو چەتانەی سووریا دەستپێبکەین کە سنوورەکانیان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بچنە ناو خاکی سووریاوە،  لە هەمان کاتدا داعش کە هاتە ناو سووریا و عێراق و لە بەر چاوی جیهان پشتیوانییەکی ڕوونی پێبەخشین، مەبەست لێی کۆکردنەوەی هاوپەیمانەکانی پێشووی وەک میساقی میللی بوو بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لەلایەکی دیکەوە وەک دەزاندرێت حکومەتی تورکیا بە سەرکردایەتی ئاکەپە بە پرۆسەیەکی سەختدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خەڵکی ناو توورکیا بێدەنگ بکات و دەستدرێژی بۆ وڵاتانی دراوسێ دەکات.

 

"مەترسی لەسەر یەکڕیزی سووریا هەیە"

ئەڤین پاشۆ تیشکی خستەسەر مەترسییەکانی بەردەم یەکگرتنەوەی سووریا و وتی: سەرەڕای ئەو لێدوانە توندانەی کە تورکیا دەیدات، دەبینین کە نەرمبوونەوەیەک لە لێدوانەکانی هەردوو سەرکردەدا هەیە کە دەڵێن پێویستە هەردوو دەوڵەت بۆ نوێ کۆببنەوە بە پرۆسەی گفتوگۆ، ئەمەش گومان و مەترسی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، لە لایەک هەڕەشەیە بۆ سەر یەکڕیزی سووریا بە گشتی، مێژووی دەوڵەتی تورکیا ڕوونە، ئەگەر لێکنزیکبوونەوە لە نێوان تورکیا و حکومەتی شام ڕووبدات، چیتر خاکی داگیرکراوی سووریا ڕزگاری نابێت و دابەشدەکرێت.

ڕەوایەتی بۆ گۆڕانی دیمۆگرافی

 ئەڤین پاشۆ ڕایگەیاند، بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان، گۆڕانی دیمۆگرافی ڕەوا دەبێت و وتی: ئەمڕۆ نەک تەنها خەڵکی سووریا لە عەفرین دەژین، بەڵکو خەڵکی دەرەوەی سووریاش لەوێ نیشتەجێ دەبن، شتێکی تر ئەوەیە کە ئەم ڕێککەوتنە وەڵامێکە بۆ شەڕێک لە دژی پڕۆژەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی سووریا، لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی دیالۆگی سووریا – سووریا، ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەرەوە بۆ چارەسەر بکرێت، ئەوە بەگوێرەی ویستی گەل نابێت و تەنها بەگوێرەی بەرژەوەندی دەوڵەتە هەژموونەکان دەبێت.

 

 ئەڤین پاشۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورکیا لەژێر چەتری خۆیدا چەتەکانی فریوداوە کە حکومەتی شام دوژمنی ئەوانە و دەست بەسەر خاکەکانیاندا ناگرێت و وتی: دوای ئەو لێدوانانە ناڕەزایەتی خەڵکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا هەبوو، تا گەیشتە شەڕ و پێکدادان بە چەکی قورس، لەم ساتەدا جارێکی تر ڕوون بووەوە کە دەوڵەتی تورکیا هەرگیز دۆستی گەلی سووریا نەبووە و نابێت, تورکیا بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی دەتوانێت هەر کارێک بکات، تەنانەت ئەگەر خوێنی گەلی سووریاشی تێدا بێت، بۆی کێشە نییە.

 

"خۆبەرێوەبەری هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن"

ئەڤین پاشۆ سەرنجی بۆ بانگەوازە بەردەوامەکانی خۆبەڕێوەبەری، مەسەدە و هەسەدە بۆ دیالۆگ و ڕێککەوتنەکانی سووریا - سووریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا ڕاکێشاو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە" و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە" هەمیشە کراوەن بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن، سەرەڕای ئەو خراپەکارییە زۆرانەی کە چەتەکانی سووریا کردوویانە، پشتڕاستیان کردەوە کە کڵێساکەیان کراوەیە بۆ نیشتمانپەروەرانی سووریا و ئەوانەی دەستیان لە خوێنی سوورییەکان نییە. هاوکات هۆشدارییان دا کە متمانە بە دەوڵەتی تورکیا نەکەن چونکە دەیانفرۆشێت، بەڵگەنامەی هێرشی ڕەگەزپەرستانە بوو لە دژی کۆچبەرانی سووریا لەسەر خاکی تورکیا، خۆبەڕێوەبەری و مەسەدە و هەسەدە ڕایانگەیاند، دژی ڕەگەزپەرستیین لەدژی کۆچبەرانی سووریا لە تورکیا و بەئامانجگرتنیان لەناو شارە داگیرکراوەکاندا، کردنەوەی دەرگای دیالۆگ لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە کار بۆ بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک دەکەن و دەستیان لە خوێنی گەلی ئەو وڵاتەدا نییە، هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی سووریا.