تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە ڕێگریی لە ژنێکی گەنج کردبوو
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لە ژنێک سەندبوو، ڕێگری لێکردبوو.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ماتۆڕ سوارێك ڕێگری لە ژنێک کردو هێرشیکردە سەری و پارەو مۆبایلەكەی لێسەند، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، پاش پەیوەندیکردنی بەهێزەکانی پۆلیس و ئاگادارکردنەوەیان لەڕووداوەکە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەو مۆبایلەدا كە تۆمەتبار بردبووی لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك كە بەتۆمەتبار بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەسی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار "م، أ، ح" لەدایك بووی ساڵی ٢٠٠٥ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.