تل تەمر؛ خوێندن لە کاتی داگیرکاریدا
ئیهان یونس لە ئیدارەی قوتابخانەکانی شاری تل تەمر هەڵسەنگاندنی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کرد و ڕایگەیاند، توانیان داواکاری خوێنکاران جێبەجێ بکەن و ئەمساڵ ٤ قوتابخانە بکەنەوە.

سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر-تل تەمر یەکێکە لەو شارانەی کە بەهۆی بوونی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر و سوپای تورکیای داگیرکەر لە هێڵی ئاگردایە، زیاتر لە ٣٥ قوتابخانەی سەر بە بەشی پەروەردە و فێرکردنی شاری تل تەمر کە بەشێکە لە پارێزگای جزیرە لە ژێر داگیرکاریدان و بەشێکیان بەهۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە وێران بوون و بەشێکی دیکەشیان تا ئێستاش ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە.
٧ هەزار خوێندکار
بەپێی ئاماری ئیدارەی قوتابخانەکە، زیاتر لە ٧ هەزار خوێندکاری شار و کۆچبەر ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥یان تەواو کردووە، لەگەڵ هەزاران خوێندکاری کۆچبەر، بنەماڵەی ئەو گەڕەکانەی کە کۆچبەران تێیدا دەچنە قوتابخانە، کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بێبەش بوون لە خوێندن، خێزانی قوتابیان هەمیشە داوایان لە ئیدارەی قوتابخانەکان کردووە، کە قوتابخانەکان بکەنەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بتوانن بخوێنن.
شایانی باسە زیاتر لە ١٤ هەزار خێزان واتە ٧٢ هەزار کەس لە تل تەمر و گوندەکانی دەژین، کە دانیشتو و پەنابەرانی سەرێکانییە و گوندنشینانی تل تەمر و زرگانە و ئاوارەی عەفرینیشیان تێدایە، لەسەر ئەم بنەمایە ئیدارەی قوتابخانەکانی تل تەمر ئەمساڵ هەندێک هەنگاویان ناوە، ئیهان یونس، بەڕێوەبەرای قوتابخانە هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژانسەکەمان کرد، سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە گراونەتەبەر ئیهان یونس پیرۆزبایی ساڵی خوێندنی بە گشتی لە خوێندکاران و کەسوکارەکانیان کرد و ڕایگەیاند، کە ئەمساڵ بە جۆش و خرۆشەوە دەستی پێکردووە.
زیاتر لە ٣ هەزار خوێندکاری نوێ ناویان تۆمار کراوە
ئیهان یونس ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا سەرژمێری خوێندکارانی ئەمساڵ تەواو نەبووە، بۆیە ناتوانن سەرژمێری گشتی بکەن، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار خوێندکار ناویان تۆمارکراوە و ناونوسینیش هەر بەردەوامە، بەم شێوەیە ژمارەی خوێندکاران گەیشتووەتە ١٠ هەزار خوێندکار و خوێندنی لە لقەکانی خۆبەڕێوەبەری و پەرەپێدانی ئاستی زانستی خۆیان بەو پێیە.
٤ قوتابخانەی نوێ کرایەوە
داواکاری زۆر بوو لەلایەن خێزانەکانەوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەی نوێ، لە وەڵامی داواکاری خێزانەکان و هەوڵەکانی ئیدارەی قوتابخانە، ئیهان یونس ڕایگەیاند، کە ئەمساڵ ٤ قوتابخانەیان لە گوندەکانی ڕیگوبە و میجەبیرا و دیشا کە لە هێڵی ئاگردان و قوتابخانەی سەیف الداوڵا لە گەڕەکی شەهید ئیبراهیمی شارەکەیان کردۆتەوە، ئێستا قوتابخانەکان لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکارەکانیان بەشداری ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.
داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن
ئیهان ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوای داواکاری بنەماڵەکان و سەرژمێری خوێندکاران کە لەلایەن کۆمینەی گوندەوە ئەنجامدرا، داواکارییەکان بەپێی دەرفەت و پێداویستییەکانی ئێستا جێبەجێکران و قوتابخانەکان کرانەوە، هەروەها ئیهان ئاماژەی بەوەدا، کە دوو قوتابخانە لە هێڵی ئاگرکوژێنەوەدان، وتی: دوو قوتابخانەی دیکەش لە پەنابەران چۆڵکراون، پەنابەران لە ماڵ و شوێنی سەلامەت نیشتەجێ کراون و دوای ٥ ساڵ سیستەمی پەروەردە لە قوتابخانەکان دەستی پێکردووەتەوە، بەهۆی زۆری ژمارەی خوێندکاران، دابەشکردنی ژەمەکان بە دوو کات دەکرێت، بەیانیان و پاشنیوەڕۆیان.
هەوڵەکان بەردەوامن
ئیهان یونس سەرنجی بۆ قوتابخانەکانی دیکە ڕاکێشا کە پەنابەران تێیدا نیشتەجێن و جارێکی دیکە هەوڵەکانی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی قوتابخانەکە بخاتەوە کار بۆ خزمەت کردنی خوێندکارا و جێبەجێکردنی پلانەکانی ساڵانە.
بانگەوازی یارمەتی بۆ خۆبەڕێوەبەری
ئیھان یونس داوای لە خۆبەڕێوەبەری کرد، ھاوکاری خوێندکاران بکات لە مافی خوێندن بێبەش نەبن، لەگەڵ دەستەی پەروەردە و خولیپەروەردە، وتی: پەنابەران لە کامپەکاندا نیشتەجێ بکەن، بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکانیان، چونکە ژمارەی خوێندکاران لەمساڵدا زۆر زۆرە، پێویستییەکی بەپەلە ھەیە بۆ چۆڵکردنی ئەو قوتابخانانەی کە پەنابەرانیان تێیدا نیشتەجێن، هۆکاری ئەو ئاڵەنگاریانەی لە شوێنی نیشتەجێبووندایە هەزاران خوێندکار هێرشی تورکیای داگیرکەرە بۆ سەر قوتابخانەکان و لەناوبردنیان لەبەر ئەم هۆکارە هەزاران خوێندکار لە خوێندن بێبەشن.
١٦ قوتابخانە چۆڵکران
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ١٦ قوتابخانە لە پەنابەران چۆڵکراون و بۆ خزمەتکردنی زوێندکاران کراونەتەوە، هەروەها ئیهان یونس داوای کۆتای هێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر شار و گوندەکانی تل تەمر کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە تا ئەو داگیرکارییە کۆتایی پێنەیەت، ناتوانن خوێندکاران لە بەردەم هەڕەشەی هێرشی تورکیای داگیرکەردا بەجێبهێدرێن و لە هێڵی ئاگردا بنێرن بۆ قوتابخانەکان.
ئیهان یونس هێرشێکی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر شارەکەی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، کە لە یەکێک لە هێرشەکانی سەر شارەکەدا سەدان خوێندکار دەکوژران و بریندار دەبوون، بەڵام ئەوەی خۆشحاڵە ئەوەیە کە ئەو تۆپانەی لە نزیک قوتابخانەکان کەوتبوون نەتەقینەوە.
بەڵێنێکی تر
ئیدارەی قوتابخانە جارێکی تر بەڵێنیدا، هەموو ئەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدایە بۆ خوێندکاران و خێزانەکانیان دابین بکات، بۆ ئەوەی خوێندکاران بتوانن پەروەردەیەکی زانستی و ڕاستگۆیانە وەربگرن، بەبێ ترس.
دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و کۆتای هاتنی داگیرکاری
ئیهان یونس دواجار داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد دەستوەردان لە هێرشەکانی لەشکرکێشی تورکیا بکەن و هێرشەکان ڕابگرن، کە بێبەشکردنی هەزاران خوێندکاری لە مافی خوێندن بە تاوان پێناسە کرد، لە هەمان کاتدا ئیھان یونس ویستی منداڵەکانی ڕۆژئاوا بێ ترس بچنە قوتابخانە و خوێندنیان وەربگرن، ھەروەک منداڵانی جیهان.