تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی مەخموور بەردەوامە

ئێشکگری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی مەخموور بەردەوامە، بە بەشداریی گروپی ٢١٥ چالاکوانان جەختیان لەوە کردەوە کە "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەیان مسۆگەر دەبێت، تێکۆشان دەکەن.

مەخموور

 

بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" بە ئیرادەیەکی زۆرەوە درێژە بە چالاکییە شەرەفمەندانەیان دەدەن. چالاکیی ئێشکگری کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد، بە جۆش و خرۆش و مۆڕاڵێکی بەرزەوە لەلایەن گروپی ٢١٥ەوە ئەنجامدرا.

 

ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی سیمبولی تێکۆشان لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوەچوو. دوای ساتی بێدەنگی بۆ یادی گیانی پاکی شەهیدانی ئازادی کوردستان، بێریتان یامان بە ناوی گرووپی ٢١٤ راگەیاندراوێکی گرنگی خوێندەوە.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵیادی ١٥ی ئاب، بە ڕێزەوە یادی شەهیدی نەمر عەگید (مەحسوم کۆرکماز) کرایەوە و ئەم پەیامەی خوارەوە درا: ٤٢ ساڵ بەسەر هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ تێپەڕی. ئەو هەنگاوە مێژووییە گەورەیەی کە بە پریشکێک دەستیپێکرد، ئێستا گەیشتووەتە ملیۆنان و ڕۆژانە گەشە دەکات. ئەمە بەرپرسیارێتییە مێژووییەکانمان زیاد دەکات پرۆسەی بانگەوازکردن بۆ ‘ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک’ ڕوونترین نموونەی ئەم ڕاستیەیە، وەک  گەنجان، ڕۆڵی بنەڕەتی دەکەوێتە سەر شانمان لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە بەو پرۆسەیەی کە دەستیپێکردووە، بەرەو ڕۆڵی پێشەنگایەتیمان هەڵدەستین و بەبێ پچڕان بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان.

 

مەراسیمەکە بە دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "گەنج فیدای ڕێبەرەکەیانن" و بە بەشداری گروپی نوێ کۆتایی هات.