تاژێ لەو شوێنەی کە ژنان تێیدا دەستگیرکرابوون بەیاننامەیەکی دا
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی و دەیان ژن لەو شوێنەی کە لە فەرمانەکەدا وەک زیندانی ژنان بەکارهێندرا، بەیاننامەیەکی داو ئاماژە بەوەکرا، ١٠ ساڵە خەباتێکی بەهێز بەڕێوە دەچێت.
شەنگال
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی بە بەشداری دەیان ژن لە تل عوزێری سەر بە شەنگال لەو شوێنەی لە کاتی فەرمانەکەدا وەک زیندانی ژنان بەکارهیندرا، بەیاننامەیەکی بۆ یادی شەهیدانی فەرماندەیی ٧٤ دا.
بەیاننامەکە لەلایەن ڕیهام حجۆ، وتەبێژی تاژێ-وە خوێندرایەوەو فەرمانی ٧٤ بە ڕق و تووڕەیییەکی زۆرەوە وە: شەرمەزار کراو تێیدا هاتووە: فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دژ بە کۆمەڵگەکەمان جێبەجێ کراوە و ١٠ساڵەی خۆی تەواو دەکات، سەرەتا شەهیدانی ٧٤ فەرمان بەبیر دەهێنیەوەو بە ڕێزەوە سەریان بۆ دادەنێین، لە کەسایەتی دایە گوڵ و دایە ئەرزان و جیلاندا هەموو ئەو ژن و منداڵانەی ئیزیدخان بەبیر دەهێنینەوە کە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کوژراون، دیسان لە کەسایەتی شێخ خێری و شێخ خیدردا هەموو میللەتەکەمان کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە کوژران و تا ئێستاش لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ماونەتەوە ڕێز و شەرەفی خۆیان دەردەبڕن، دەڵێین هەرگیز فەرمانی ٧٤ یان فەرمانەکانی پێش خۆی لەبیر ناکەین.
ئەم شوێنەی ئێمە بەیاننامەی تێدا دەدەین بە ماڵ ناسراوە، بەڵام داعش لە کاتی فەرمانی زیندانیکردنی ژن و منداڵ و کوشتنی میللەتەکەمان ئەم ماڵەی بەکارهێناوە، سەدان کەس لە گەلی ئێمە بە تایبەت ژنان تینوو و برسی و چەند ڕۆژێک لێرە زیندانی کراون، بۆ ئەوەش ئێمە وەک تەڤگەری ژنان لە بەردەم ئەم ماڵەدا بەیاننامە دەدەین کە جێگەی خۆی لە ویژدانی کۆمەڵگەکەماندا کردووەتەوە، ئەمڕۆ یادی ١٠ ساڵەی ئەو فەرمانە دەکەینەوە کە تێیدا هەوڵی لەناوبردنی بوون و کولتوور و باوەڕمان درا، بەڵێن دەدەین خەبات و تۆڵەسەندنەوە لە هەموو ژنان و کۆمەڵگەکەمان زیاد بکەین، ئەم لێدوانە بانگەوازی ئێمە و هاواری هەزاران ژن و میللەتی شەهیدمانە، ئەم بانگەوازە داواکارییەکی مێژووییە.
دەرئەنجامی ئەو خیانەتەی کە لە شەنگال ئەنجامدرا
دەزاندرێت ئێمە وەک کۆمەڵگە و کولتوور و باوەڕ بە مێژووی خەڵکی کوردستان و هەموو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە باوەڕ و کولتوور و ژیان و مێژوو و زمان، بە کۆنترین مێژووی مرۆڤایەتیمان ژیاوین، شوناس و بوون، تا ئەمڕۆ، بە پێی بیروباوەڕی ئێزیدییەکان هەرگیز خزمەتی دەسەڵاتیان نەکردووە و لایەنگری نادادپەروەری و ستەمکاران نەبوون، هەمیشە ڕێگای ڕاستی هەڵبژارد و دژی نادادپەروەری وەستایەوە، لەبەرئەوەی ئەم خەسڵەت و باوەڕەیان هەبوو، هەمیشە وەک مەترسیدارترین پێکهاتە بۆ دەسەڵات و بەتایبەت دەوڵەتی تورک سەیر دەکران، بەهۆی ئەوەوە ٧٤ فەرمان لە مێژوودا نووسراو، بە سەدان فەرمان هەبوون کە نەنووسراون.
دوا فەرمان لە سەدەی ٢١دا، لەو سەردەمەدا ژیاین کە ناوی ئاشتی و ئازادی و یەکسانی و چەندین ناوی تری لەبەردایە، لە سەردەمێکی ئاوادا ئێمە لەم ڕێبازەدا ژیاوین کە جیهان ئەوەندە پەرەی سەندبوو، بەڵام لەبەرچاوی ئەوان، ئێمە فەرمانێکی وەها دڕندانەمان لەسەر کرا، ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ١٢ هەزار پێشمەرگەی پەدەکەو 6 هەزار هێزی بەرگریی ناوخۆ و دەرەکی سەر بە عێراق لە شەنگال هەبوون، بەهۆی خیانەت و هاوبەشی دەسەڵاتی پێشمەرگە و سەرکردایەتی پەدەکەو بێباکی عێراق، ٣٦٠ هەزار کەسمان ناچار بوون لە شەنگالەوە کۆچ بکەن.
سێ هەزارو ٥٠٤ ژن و دوو هەزارو ٨٦٩ پیاو لەلایەن داعشەوە گیراون و ژنانیش لە بازاڕەکاندا فرۆشراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، لە شەنگال ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاکەکەسی هەیە، قوبە و شوێنە پیرۆزەکانمان وێران بوون، دوژمنمان ڕازی بووبوو لە ناومان ببات، بەڵام شوێنکەوتووانی ڕێبەر ئاپۆ ئەمەیان پوچەڵ کردەوە، جارێکی تر لە ساڵیادی فەرمانەکەدا سوپاسی ژنە شەڕڤانانی یەژاستار، هەپەگە-یەپەگە-یەپەژە دەکەین. چونکە هەموو دونیا ئێمەی بەتەنها جێهێشت، بەڵام پارێزەرانی مرۆڤایەتی هەموو شتێکیان خستە بەر چاوی خۆیان و هاتن بەدەم هاوارمانەوە.
زنجیرەی کۆیلایەتیمان لە مێشک و دڵماندا شکاندووە
کۆمەڵگەی ئێزیدی بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕێکخست و هێزی خۆپاراستنی بونیاد ناو هەموو پلانەکان لەناوچوون، بە تایبەتی وەک ژنێکی ئێزیدی ١٠ ساڵە وەستاوین و تێدەکۆشین، خۆمان پەروەردە دەکەین و خۆمان ڕێکدەخەین و یەکێتی خۆمان بونیاد دەنێین بۆ ئەوەی جارێکی تر فەرمان لەسەرمان نەکرێت، وەڵامی ڕاست بۆ فەرمانەکە خۆناسین و پەروەردەیە.
لە ماوەی ١٠ ساڵدا خەباتێکی بەهێزمان ئەنجامدا، ئێستا زنجیرەکانی کۆیلایەتی و ترسمان لە مێشک و دڵماندا شکاندووە، ئێستا دەنگی ئێمە لە دونیادا دەبیسترێت، ئیتر شەرم ناکەین هاوار بکەین، لە هەموو شوێنێک هاوار دەکەین بۆ ماف و سەربەخۆیی خۆمان.