تاژێ: بە توندی کوشتنی یەنار محەمەد شەرمەزار دەکەین
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" سەبارەت بە کوشتنی یەنار ممحەمەد کە لە بەغدا کوژرا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: خەباتی ئەو بۆ ژنە ئێزدییە کۆیلەکراوەکان لەبیر ناکەین و شوێن کار و خۆبەخشیەکەی دەکەوین.
شنگال
لە ٢ی ئاداردا، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە بەغداد تیرۆرکرا، یەنار محەمەد ماندوو نەناسانە کاری بۆ خەبات بۆ ئازادی ژنان کردبوو، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و کوشتنی یەناری شەرمەزار کرد و داوای لێپرسینەوە لە بکوژەکەی دەکات.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی ئەو بۆ ئێمە"
ژنێکمان لەدەستدا کە بەشدارییەکی گەورەی لە خەباتی ژناندا هەبووە، هەم خەمبارین و هەمیش توڕەین لە کوشتنی یەنار محەمەد، ژنێکی بوێر بوو لە گەڕان بەدوای ڕاستییەکانی ژناندا. لە دژی جینۆسایدی ژنان، دژی چەوساندنەوەی دەوڵەتی نێرینە ڕاپەڕی و خەباتی کرد. ئێمە لە ڕۆژانی پێشوازیکردن لە ٨ی ئادارداینم لە کاتێکی وادا کوشتنی یەنار بە ڕێکەوت نییە، تاوانێکی دیکەی عەقڵی دەوڵەتی پیاوە بەرامبەر بە خەباتی ژنان. ژنی بوێر یەنار محەمەد نموونەیەکی ناوازە بوو لە خەباتی مەیدانیدا، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ خەبات دژی سیستمی پیاوسالاری و خەبات بۆ ئازادی کۆمەڵایەتی و سیاسی ژنان. ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە زۆر بواردا بەهێز بوو، بەتایبەتی لە دۆسیەی ژنە دیلەکانی ئێزدیدا، کە یەکێک بوو لە یەکەم دەنگەکان کە بێدەنگی جیهانی شکاند لە بەرامبەر جینۆساید و بە شێوەیەکی مەیدانی و یاسایی خەباتی کردم بۆ ئەوەی تاوانەکانی جینۆساید لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بناسرێت و تاوانباران بگەیەنێتە دادگا، تۆڕی پشتیوانی بۆ پاراستنی ژنانی ئازادکراو و گەڕاندنەوەی کەرامەتی پیرۆزیان بۆیان دامەزراند.
"ئێمە داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکەین"
لە درێژەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە خەباتی ژناندا پڕۆژەی سیاسی هەبوو، پڕۆژەیەکی فیکری و کردەیی بوو کە ئامانجی گۆڕینی ژنان بوو لە ڕۆڵی قوربانییەوە بۆ ڕۆڵی سەرکردە، ویستی هەموو سنوورە دواکەوتوو و کۆنەپەرستانە نەهێڵێت کە ڕۆڵی ژنانی لە کۆمەڵگەدا پشتگوێ خستووە و بە توندی دژایەتی ئەو یاسایانە دەکات کە هەڵاواردنیان قووڵتر کردووەتەوە لە چەوساندنەوەی هۆشیاری دەوڵەت و یاساکانی بیانپارێزێت کوشتنی یەنار محەمەد لەم کاتەدا هەوڵێکی ترسنۆکانەیە بۆ کوژاندنەوەی ئەو بیرکردنەوە ئازادانەی کە لە دڵی هەزاران ژندا چاندبووی ئێمە داوای کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە کوشتنی یەنار دەکەین بۆ ئەوەی تاوانباران بە زووترین کات بخرێنە بەردەم دادگا و بکوژەکان دۆسیەکەی وەک کەیسێکی ڕای گشتی جیهانی بناسێت و میراسی خەباتی خۆی بپارێزێت تا دامەزراوەکانی بتوانن بەردەوام بن لە خزمەتکردنی ژنان و ستەملێکراوان.
یەنار محەەمد یەکەم ژنە چالاکوان نییە کە لە عێراق کوژرابێت، کوشتنی ژنانی پێشەنگ لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو ژنانەی لە عێراق خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن، ئاسایشی ژیانیان نییە، کوشتنی هەموو ژنێک سیاسییە. لەبەرئەوەی دەسەڵات لە خەباتی ژنان دەترسێت، دەیکاتە ئامانج. یەنار محەمەد لە خەبات بۆ ئازادی ژنان کوژرا. بەڵام میراسێکی بەجێهێشتووە کە هەرگیز ژنان لەبیری ناکەن. خەباتی ئەو بۆ ڕزگاری ژنانی دیل و ئازادکراو، هێزی خەباتی ئێمەیە.
جارێکی تر سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی یەنار و سەرجەم ژنان و ئەندامانی ڕێکخراوی ئازادی ژنان دەکەین و دەڵێین خەبات بۆ ئازادیی ژنان بەردەوام دەبێت.