تاڵیبان فرۆشتنی حەبی کۆنتڕۆڵی لە دایک بوونی قەدەغە کرد

تاڵیبان کە دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرتووە، فرۆشتنی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون و دەرزی پیتاندن و هەموو ئەو بەرهەمانەی کە کۆنترۆڵی لەدایکبوون دەکەن لە سەرتاسەری ئەفغانستان بە وتنی "حەرامە" قەدەغە کردو ژنان دژی ئەو بڕیارەن.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەفغانستان فرۆشتنی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون قەدەغەکراوە و بە دەرمانخانەکان وتراوە کە چیتر حەبی کۆنترۆڵ نەفرۆشن، هۆکاری قەدەغەکردنەکە بە 'حەرام' نیشان درا، ڕاگەیەندراوە کە ئەو هاوڵاتیانەی ویستویانە حەبەکانی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون لە دەرمانخانەی بەلهە لە ئەفغانستان بکڕن، گەڕێندراونەتەوەو لە قەدەغەی نوێ ئاگادارکراونەتەوە،  بەپێی هەواڵی ڕووخشانە، بڵاوکراوەی ژنانی ئەفغانی، ئێستا حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون بە "حەرام" ناسێنراوە.

 

لە بازاڕی ڕەشدا بە دوو ئەوەندەی نرخەکەی دەفرۆشرێت

وەزارەتی تەندروستی تاڵیبان لەو بارەیه وه لێدوانێکی فەرمی بڵاونەکردهوە، دیاریکرا کە فرۆشتنی دەرمانی ئازار بە ڕێژەیەکی زۆر و هەروەها حەبەکانی کۆنترۆلی لە دایک بوون قەدەغەیە دووبارە، هەروەها فرۆشتنی هەموو جۆرە دەرمانێکی بەرگریکار و دەرمانی کۆتایی پێهێنان بە شێوەیەکی کاریگەر ڕاگیراوە، جگە لە دەرمانخانەکانی ئەو وڵاتە، لە زۆربەی بنکە تەندروستییەکان دەرزی لەباربردن نادرێت بە ژنان و حەبەکانی کۆنترۆڵ نادرێت، دیاری کراوە کە حەبەکانی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون کە بەشێوەیەکی کاریگەر لە ناوەندەکانی تەندروستی و دەرمانخانەکاندا ڕاگیراون، بە دوو سێ ئەوەندەی نرخەکەی لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشرێن.

 

"نازانم پێبکەنم یان بگریم"

بە وتەی ڕووخشانە، خەتیجە کە منداڵەکەی تەمەنی یەک ساڵە و لە کابول دەژی، وتی: مامانێک کە هەمیشە بۆ کۆنتڕۆڵ دەچووم پێی وتم کە تاڵیبان حەبی لە دایک بوون قەدەغە کردووە، کاتێک پێی ووتم وتم چی دەبێت با ببێت زانیم کە دەتوانم دوو ئەوەندە لە بازاڕی ڕەش بیکڕم، کاتێک مامانەکە وتی چیتر قەدەغەیە، نەمدەزانی پێبکەنم یان بگریم".

 

"ویستم لە بازاڕی ڕەش بیکڕم بەڵام زۆر گرانە"

شەمیم، دایکێکی تەمەن ٤٢ ساڵەوار منداڵی هەیە، خەڵکی ئەفغانستانە و وتی: ماوەی چوار ساڵە لەژێر چاودێریدام، چونکە نەمویستووە منداڵم ببێت، کاتێک چووم بۆ دەرمانخانە بۆ کڕینی حەبی کۆنتڕۆك، دەرمانسازەکە پێی وتم کە قەدەغەیە و بە نهێنی دەفرۆشرێت من دەمویست لە بازاڕی ڕەشدا بیکڕم، بەڵام زۆر گرانە".

 

پزیشک ئانیتا: ئەمە خۆی مردنە

پزیشک ئانیتا، پزیشکی ژنان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی ئەبو عەلی سینای شاری بەلهە، وتی: "ژنان بەلایەنی کەمەوە سێ ساڵ لە نێوان هەر لەدایکبوونێک ڕەچاو ناکەن، ئەمە خۆی مردنە و ژنان زۆر جار ژیانیان لەدەست دەدەن، چونکە ئەم ماوەیە لە کاتی منداڵبووندا بە جدی وەرناگیرێت".

 

لەگەڵ تاڵیباندا ڕێژەی لەدایکبوون دوو ئەوەندە زیادی کردووە

بەپێی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مردنی دایک لەکاتی منداڵبووندا بەشێوەیەکی سەرەکی لەئەفغانستان ڕوو دەدات، پێش ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی لە ئەفغانستان بگرێتە دەست، پیش تاڵیبان ڕێژەی لەدایکبوون لە ١٠٠ هەزار ٣٩٤ لەدایکبوونم بە گەیشتنی تاڵیبان گەیشتە ٦٣٨ لە 100 هەزار لەدایکبوون.