تا ئێستا ٢٢٦ ڕۆژنامەنووس لە غەززە کوژراون
بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ٢٢٦ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ناوەندی هەواڵ
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە شەڕی نیوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوەو برینداربوون، ناوچەکە بووەتە گۆڕستان بۆ ڕۆژنامەنووسان و بەردەوامیش ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژنامەنووس ڕوو لە هەڵکشان دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی میدیایی حکومەتی غەززە، سوپای ئیسرائیل بە تایبەتی کارمەندانی ڕاگەیاندن دەکاتە ئامانج و بەهۆی هێرشەکانیشەوە تا ئێستا ٢٢٦ ڕۆژنامەنووس لە غەزە کوژراون.
کۆتاجار ئەحمەد قەلجە،ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی کامێراوانی کەناڵی ئاسمانی عەرەبییە، دوێنێ بە هۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باخچەی نەخۆشخانەی ئەهلی باپتیست برینداربوو و ئەمڕۆش گیانی لەدەستدا.