لە جولەمێرگ هەزاران کەس بەرەو ناوچەی گردبوونەوەکە دەڕۆن

 لە شاری جولەمێرگ بە دروشمی "شارەوانییەکان هی گەلن، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتن نادەین" دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی دەیان هەزار کەس، گردبوونەوە دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە جولەمێرگ گردبوونەوەیەک دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلی جولەمێرگ بە دروشمی "شارەوانییەکان هی گەلن، ئێمە ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتن نادەین"، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک  "DTK"، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان " "HDKپارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان ""DBP تەڤگەری ژنانی ئازاد  "TJA"، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "DEM Partî" یەکێتی کرێکاران و ئازادی و پێکهاتەکانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستیان پێکرد.

 

هەزاران کەس لە زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیاوە چوون بۆ بەشداری ئەو گردبوونەوەیە کە لە وێستگەی پاسەکانی ناحیەی تەکسەری جولەمێرگ بەڕێوەدەچێت، چوونی پاسەکان بۆ ناو شارەکە ڕێگری لێکرا. دوای ئەمە بەشێک لەو هاووڵاتیانەی لە پاسەکە دابەزین بە پێ ڕۆیشتن، هەندێکیان بە ئۆتۆمبێل چووبوون و چوونە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی لە شاری جولەمێرگ.

 

دەیان هەزار کەس ڕوو لە گردبوونەوەکە دەکەن

 لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی گردبوونەوەکە، هەزاران کەس بە دروشمی "جولەمێرگ هی ئێمەیە"، "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانەکان" بەرەو مەیدانەکە ڕۆیشتن، پانکارتی "گۆشەگیری دەشکێنین، قەیوم دەنێرین"، "نا بۆ قەیوم، نا بۆ سەپاندن"، "دەست لە ئیرادەی من مەدە، شارەوانیەکان هی گەلن"، "نە قەیوم، نە گۆشەگیری، ئازادی بۆ گەلی کورد" و "قەیوم تاڵانییە، ڕێگە بە تاڵانی نادەین" بڵاوکرانەوە، ڕۆیشتنی خەڵک بۆ گردبوونەوەکە بەردەوامە.

 

چاوەڕوان دەکرێت تولای هاتمئۆغولاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکانی گشتیی دەبەپە، ڤیان تەکچە، هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ، هومەیرا ئارموت و کادر شاهین، هاوسەرۆکانی جولەمێرگی دەم پارتی، سەڤینچ هۆکاوغولاری، ئەندامی هەڵکڤلەریی MYK، ئۆرهان کورول، ئەندامی EMEP ئەندامی  MYK ، ئەنەس ئوگوڕ تەکین، ئەندامی پارتی شۆڕشگێڕ MYK ، هیدر یڵدرم، ئەندامی فیدراسیۆنی ئەنجومەنی سۆسیالیستی MYK "SMF" ، جولیانا گۆزن، وتەبێژی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی "TOP" ، کەزیبان کۆنوکچو، وتەبێژی پارتی شۆڕشگێڕی سۆسیالیست SODAP و ئەندامی دەم پارتی ، ئایفەر کۆچاک، هاوسەرۆکی KESK ، هاکان ئۆزتورک، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی کرێکاران EHP، فەرای مەرتئۆغڵو، هاوسەرۆکی پارتی ئاوەدانکردنەوەی سۆسیالیستی SYKP ، ئەحمەد ئاسێنا، هاوسەرۆکی وتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئۆزلەم گوموشتاش، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی ژێردەستەکان لە گردبوونەوەکەدا قسە بکەن.