ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە قەیرانی پەروەردەی جیهانی کە کاریگەری لەسەر ٢٥٨ ملیۆن منداڵ هەیە

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت بەهۆی ململانێکانەوە ٢٥٨ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا زیانیان بە خوێندنیان گەیشتووە، لەوانەش ٩٣ ملیۆن منداڵ بەتەواوی لە خوێندن بێبەش بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

قەیرانی پەروەردەی جیهانی خراپتر دەبێت لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێکان و ملیۆنان منداڵ لە مافی خوێندن بێبەش دەکات و بۆشایی زانستی فراوان بەجێدەهێڵێت و مەترسی ڕاستەوخۆ لەسەر داهاتووی نەوەکان دروست دەکات.

 

ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێنەیەکی نیگەرانکەر لە داهاتووی تەواوی نەوەیەک دەکێشێت، زیادبوونی گەورەی ژمارەی ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی ئاشکرا دەکات کە بەهۆی شەڕە چەکدارییەکان و قەیرانەکانی کەشوهەوا و کارەساتی سروشتییەوە خوێندنیان تێکچووە و لە سەرانسەری جیهاندا ٢٥٠ ملیۆن منداڵی تێپەڕاندووە.

 

بەپێی داتاکانی دەستپێشخەریی "پەروەردە ناتوانێت چاوەڕێ بکات"ی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ٢٣ی حوزەیران بڵاوکرایەوە، ژمارەی منداڵانی تووشبوو بە نزیکەی ٢١ ملیۆن کەس لە ماوەی تەنها ١٨ مانگدا زیادیکردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە کە ٢٥٨ ملیۆن منداڵە.

 

ئاماژەی بەوە کردوە، کە ئێستا ٩٣ ملیۆن منداڵ بەتەواوی لە خوێندن دەرچوون، هەروەها نزیکەی ٦٠٪ی هەموو ئەوانەی تووشبوون تەنها لە ٩ وڵاتدا دەژین، ئەوانیش ئەفغانستان، بەنگلادیش، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئەسیوپیا، میانمار، نەیجیریا، پاکستان، سودان و یەمەن.

 

ڕاپۆرتەکە بە ناوی "شکاندنی بەربەستەکانی تێگەیشتن: دوورخستنەوەی پەروەردەیی لە کاتی قەیرانەکاندا" ئاشکرایکردووە، نزیکەی ٩٣ ملیۆن لەو منداڵە تووشبووانە بە تەواوی لە قوتابخانە دەرچوون، لەکاتێکدا ملیۆنانی دیکە بە فەرمی ناویان تۆمارکراوە سەرەڕای ئەوەی ناتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر فێربن بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە پێشکەوتنەکانیان تێکدەدات و ئەگەری وازهێنانیان بۆ هەمیشەیی لە خوێندن زیاد دەکات.

 

ڕوونیکردەوە، کە پێداویستییە پەروەردەییەکان زیاتر لە توندترین چوارچێوە فریاگوزاریەکان لە سەرانسەری جیهاندا چڕ دەبنەوە، لە کۆی ١٨٢ ملیۆن منداڵ کە لە ٢٠ توندترین قەیراندا دەژین، ٧٤ ملیۆن منداڵیان بە تەواوی لە خوێندن دەرچوون، ئەمەش ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی بۆشایی خوێندنە لە ناوچە ناکۆکی و کارەساتەکاندا.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم ژمارەیە نزیکەی ٨٠٪ی هەموو ئەو منداڵانە پێکدەهێنێت کە تووشی قەیرانەکان بوون و لە خوێندن دوورخراونەتەوە کە لە توێژینەوەکەدا دەستنیشانکراون، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوورخستنەوەی پەروەردەیی چیتر بە شێوەیەکی یەکسان دابەش نەکراوە بەڵکو ئێستا لە هەژارترین و توندوتیژترین ناوچەکانی ململانێدا چڕبووەتەوە.

 

شرۆڤەکاران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ململانێ و توندوتیژی دوو هۆکاری سەرەکین کە منداڵان واز لە خوێندن دەهێنن، بەربەستە داراییەکان و داخستنی قوتابخانەکانی پەیوەست بە ململانێ نزیکەی ٨٠٪ی کشانەوەکانی قوتابخانە پێکدەهێنن.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، سەرەڕای نائەمنی و سەختی دارایی، خێزانەکان بەردەوامن لە یەکەمایەتیدان بە خوێندن، هەروەها منداڵان لە قوتابخانە جێدەهێڵن نەک لەبەر ئەوەی خێزانەکان باوەڕیان بە بەهاکەی نەماوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی بارودۆخەکانیان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان بۆ نەماوە.

 

توێژەران هۆشداریاندا، کە کێشەی دوورخستنەوە لە تەنها دەستڕاگەیشتن بە قوتابخانە بە شێوەیەکی جەستەیی درێژدەبێتەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لە زۆرێک لە چوارچێوە قەیرانەکاندا، منداڵان لە تەمەنێکی بچووکەوە لە کارامەیی سەرەتاییدا دوادەکەون، دواتر هیچ توانایەکیان نابێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم بۆشاییە.

 

داتاکان ڕاستیەکی پەروەردەیی توندیان لە هەندێک بواردا ئاشکرا کردووە، کە کەمتر لە یەک منداڵ لە هەر دە منداڵێک لە پۆلەکانی سەرەتاییدا توانای خوێندنەوە سەرەتایی بەدەست ناهێنن و کەلێنی فێربوون بە تێپەڕبوونی کات فراوانتر دەبێت و دەبنە بەربەستی هەمیشەیی لەبەردەم بەردەوامبوونی خوێندنیان.

 

تا پۆلی شەشەم، ڕێژەی لێهاتوویی خوێندنەوە لە وڵاتانی زیانلێکەوتووی ململانێدا بۆ نزیکەی لە٣٠٪ دادەبەزێت، بە بەراورد بە ٤٧٪ لەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری کۆمەڵایەتی بوون و ٦١٪ لەو وڵاتانەی کە بە پلەی یەکەم کاریگەری کارەساتی سروشتییان لەسەرە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی جیاوازییەکی گەورەیە لە دەرفەتەکانی فێربوون لە سەرانسەری چوارچێوە جیاوازەکاندا.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەو بارگرانییە ناڕێژەییانەی کە منداڵان ناچاربوون لە ماڵەکانیان کۆچبکەن، بە سوودوەرگرتن لە شیکارییەکانی داتاکانی بورکینا فاسۆ، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، مالی و سۆماڵ.

 

دۆزینەوەکان دەریانخستووە، کە منداڵانی ئاوارە ڕێژەی پێشکەوتنی نمرەکانیان کەمترە، پێشکەوتنی خوێندن خاوترە و ئەگەری تەمەنیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە هاوتەمەنەکانیان کە ئاوارە نەبوون، هەروەها منداڵانی کچ و پەنابەران و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕووبەڕووی بەربەستی ناڕێژەیی دەبنەوە بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن، پێدەچێت ململانێ لەدەستدانی فێربوون توندتر و درێژخایەن بکات، زۆرجار ئامادەبوون لە پۆلەکاندا دەکاتە مسۆگەریەکگ ناجێگیر بۆ خوێندنی باش.