سەیوان ڕۆستەم: بۆچی جیهان شانازی بە کچانی کۆبانیوە نەکات

سەیوان ڕۆستەم لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا دەنووسێت ئەفغانستان سەرباری ئەوەی خاوەنی لەشکر و هێزی سەربازی بوو بەڵام نەیتوانی بەرامبەر تاڵیبان بووەستێتەوە، نمونەی شەڕڤانان دەهێنێتەوە و دەڵێت: کچانی کۆبانێ ڕووبەڕووی دڕندەترین گروپی تیرۆریستی بوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەیوان ڕۆستەم، ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە ناونیشانی "بۆچی جیهان شانازی بە کچانی کۆبانیوە نەکات" دەنووسێت: کچانی کۆبانی بەو توانا سەربازییە کەمەوە بەرخۆدانیان کرد و شارەکەیان لە دڕندەترین گروپی تیرۆرستی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕزگارکرد.

 

سەیوان بڵاوکراوەکەی دەربارەی دۆخی وڵاتی ئەفغانستان و ڕووبەڕووبونەوەیانە لەگەڵ تاڵیباندا، دەڵێت: ئەگەر سەرنجی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئەفغانستان بدەین، دەبینین وڵاتێکی پڕ چەکی مۆدێرن، سوپایەکی نیزامی مەشق پێکراو، چەکدار بە باشترین چەکی ئەمریکایی، جگە لەوەی کە ئەو وڵاتە دەوڵەتە و حکومەتی هەیە، جێگە و ڕێگەشی هەیە لەناو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیدا، بەڵام ئەوەی دەبینین و لە هەواڵەکاندا دیارە بە ئەو هەموو هێز و کەرەستەیەوە بەرگەی هەفتەیەکی نەگرت و یەک لەدوای یەک شارەکانی بەبێ بەرەنگاری دەکەونەوە دەست تاڵیبان".

 

ئەو ئەندامەی یەکێتی ژنانی کوردستان، بەرخۆدانی شەڕڤانان لە کۆبانێ بەرامبەر گروپی تیرۆریستی داعش دەهێنێتەوە و دەڵێت بۆچی جیهان شانازی بە کچانی کۆبانیوە نەکات: "بەپێچەوانەوەی کچانی کۆبانێ کە بەو توانا سەربازییە کەمەوە چۆن بەرگریان لە شارەکەیان کرد و بەڕەنگاری دڕندەترین گروپی تیرۆریستی لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بوونەوە و کۆبانێیان ڕزگار کرد".

 

لە کۆتایشدا سەیوان ڕۆستەم ئاماژەی بەوەدا، "ئەمە پێمان دەڵێت هێز و ئیرادە و پشت بەخۆبەستن زۆر گرنگ ترە لە هێزی چەک، دواجار پێویستە هەموومان بڵێین قوربانی دەست و تفەنگتان کچانی کۆبانێ".

 

ت.پ