سیناتۆرێکی ئەمریکی نیگەرانە لە توندوتیژییەکانی حەلەب و داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکات

ئەندامێکی دیاری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی حەلەب دەربڕی و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەپێی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سیناتۆر جین شاهین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی حەلەب و ئەو مەترسییەی بۆ هەڵکشانی فراوانتر دروستی دەکات، دەربڕی. 

 

جین شاهین داوای لە حکومەتی کاتی لە سووریا کرد کە "گرژییەکان کەم بکاتەوە، لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکات و دانوستانەکان دەست پێ بکاتەوە"، جەختیشی لەسەر پێویسیی پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە دانوستانەکان و تەواوکردنی پرۆسەی تێکەڵبوون بەپێی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کردەوە.