سیمینارێک لەبارەی پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و توندوتیژیی خێزانی لە ئوردن بەڕێوەچوو
ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سیمینارێکدا تیشکی خستەسەر پەیوەندیی نێوان تەندروستی دروونی و شێوازەکانی توندوتیژیی خێزانی، جەختی لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی یاساکان و خزمەتگوزارییە خۆپارێزییەکان کردەوە.
بەرائەت ئەکرەم
عەمان ـ بەشداربووانی سیمینارەکە جەختیان لەوە کردەوە، کە ئوردن خاوەنی سیستمێکی نیشتمانیی گرنگە لە بواری خۆپاراستن لە توندوتیژیی خێزانی، هەروەها جەختیان لەسەر پێویستیی پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی ڕاگەیاندن، تۆمارکردن، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دروونییەکان، پەرەپێدانی هۆشیاری کردەوە کە تەندروستیی دروونی مافێکی بنەڕەتییە و پێویستی بە پاراستن و یاسای کاریگەرتر هەیە.
ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، ٢٩ی تەمووز، سیمینارێکی بە ناونیشانی "تەندروستیی دروونی و تاوانەکان: ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، یاسایی و دادپەروەری" بە بەشداریی کۆمەڵێک لە شارەزا و پسپۆڕان و نوێنەرانی دامەزراوە نیشتمانییەکان بەڕێوە برد، بە مەبەستی تیشکخستنە سەر خاڵە هاوبەشەکانی تەندروستیی دروونی لەگەڵ شێوازە جیاوازەکانی توندوتیژی و تاوان.
لە دانیشتنەکاندا باس لە ڕۆڵی هۆکارە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکان کرا لە ئەنجامدانی تاوان، شارەزایان ئاماژەیان بە دۆزینەوەیەکی سەرسوڕهێنەر کرد، کە ڕەگ و ڕیشەی توندوتیژی زیاتر پەیوەستە بە کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە نەک بە کێشە دەروونییە تەنیاکانەوە، هۆشدارییان دا کە توندوتیژی دەروونی لەناو خێزانەکەدا "بۆماوەییە" ئەگەر بە شێوەیەکی چارەسەری چارەسەر نەکرێت، بەم شێوەیە کۆمەڵگەیەک دروست دەبێت کە شێوازەکانی توندوتیژی خێزانی پەروەردە بکات.
لە گفتوگۆکاندا ڕوونکرایەوە، کە مەرج نییە هەژاری و بێکاری و دۆخی ئابووری ناجێگیری خێزانەکە هۆکاری ڕاستەوخۆی تاوانە قێزەونەکان بن، هەروەها دەکرێت ئەم جۆرە حاڵەتانە لەو خێزانانەشدا ڕوو بدەن کە داهاتیان زۆرە، لەگەڵیشیدا، جەخت لەسەر گرنگی جیاکردنەوەی فشارەکانی ژیان و فشاری دەروونی و نەخۆشییە دەروونییە درێژخایەنەکان کرایەوە.
ئامار و بەربەستەکانی تۆمارکردن و سکاڵا
نەسرین زەریقات، ئەندامی کۆمیسیۆنی ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، جەختی لەوە کردەوە، کە وابەستەیی ئابووری، سەرزەنشتی کۆمەڵگە و میراسە کولتوورییەکان لە دیارترین ئەو بەربەستانەن کە ڕێگری لە ژنان دەکەن لە تۆمارکردن و سکاڵاکردن لەسەر حاڵەتەکانی توندوتیژی، هەندێک لە ژنان لەوانەیە ڕەفتاری توندوتیژی و ئازاردانیان قبووڵ بکەن وەک بەشێک لەو کولتوورە باوەی کۆمەڵگە یان خۆیان بپارێزن لە سکاڵاکردن لە ترسی ”گەیشتن بە خەتی کۆتایی و لەدەستدانی خێزان” لە سایەی نەبوونی سەربەخۆیی دارایی.
سیمینارەکە ئاماری خستە ڕوو کە ئاماژە بەوە دەکەن، کە کەیسەکانی توندوتیژیی ناوخۆیی تۆمارکراو ڕێژەیەکی نیگەرانکەر تۆمار دەکەن، لەوانە ٥١٪ بۆ کەیسەکانی توندوتیژی لە ناو خێزان و ٦٣.٧٪ بۆ کەیسەکانی توندوتیژیی جەستەیی، لە کاتێکدا پرسیار هەن لەسەر قەبارەی ئەو حاڵەتانەی کە تۆمار نەکراون لە ترسی ”چەواشەکاری نەخۆشی دەروونی” یان چەواشەکاری کۆمەڵایەتی سکاڵکردن.
سیستمی نیشتمانی و خۆپاراستن
لە ئاستی دامەزراوەییدا، بەشداربووانی سیمینارەکە جەختیان لەوە کردەوە، کە ئوردن خاوەنی سیستمێکی نیشتمانیی یەکگرتوو و گرنگە لە بواری خۆپاراستن، ئاگادارکردنەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژیی خێزانیدا، دەستخۆشییان لە ڕۆڵی ”بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزان” لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس و ئەو خزمەتگوزارییانە کرد کە لە ڕێگەی ناوەندەکانی تەندروستیی دروونیی بڵاوەوە (کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٧٣ ناوەند) پێشکەش دەکرێن.
جەختیان لەسەر گرنگیی پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی سیستمی ڕاگەیاندن و سکاڵاکردن، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، پەرەپێدانی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی کردەوە کە تەندروستیی دروونی مافێکی ڕەسەنی مرۆڤە و هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ لقەکانی تری چاودێریی تەندروستیدا.
ڕەهەندە یاساییەکان و بەرپرسیارێتیی تاوانبار
لە دانیشتنی کۆتاییدا، کە تایبەت بوو بە ڕەهەندە یاساییەکان، بەشداربووان گفتوگۆیی ئەوەیان کرد، کە تا چەند یاسا نیشتمانییەکان وەڵامدەری کەیسەکانی تەندروستیی دروونیی پەیوەست بە تاوانەکانن، ڕۆڵی شارەزایی هونەری و دروونی لە دیاریکردنی ئاستی تێگەیشتنی تاوانبار بۆ کارەکانی لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا باس کرا، هەروەها چۆنیەتی دروستکردنی متمانەی دادوەری لە ڕاپۆرتە دروونی و هونەرییەکان بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بنەمای نەبوونی بەرپرسیارێتیی سزایی لە کاتی نەبوونی هۆش و تێگەیشتن، بەرانبەر بە دیاریکردنی بەرپرسیارێتیی یاسایی بۆ کەسی هۆشیار.
سیمینارەکە کۆتایی هات بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ تێکەڵکردنی شارەزاییە تایبەتمەندەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی دادپەروەری و دروونی، بە جۆرێک کە دڵنیایی بدات لە پاراستنی تاکەکان و پەرەپێدانی یاسا و خزمەتگوزارییە پەیوەندیداران بە سیستمی تەندروستیی دروونی و توندوتیژیی خێزانی.