سیمینارێک لە عێراق تاوتوێی دیارترین ئاڵەنگاریایەکانی بەردەم ژنانی لە بواری ڕاگەیاندن و هونەردا کرد

سیمینارێک لە عێراق دەربارەی ئاڵەنگاریایەکانی بەردەم ژنان لە بواری ڕاگەیاندن و هونەردا بەڕێوەچوو، بەشداربووان جەختیان لە گرنگی هاودەنگی ژنان لەو دوو بوارەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان کردەوە.

نور مەرسومی


عێراق-ڕۆژی ١٩ی نیسان، کۆڕبەندی ژنانی عێراق سیمینارێکی هاوبەشی لەگەڵ بەشی ژنان بەناونیشانی "ژن لە ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا: ئاڵەنگاری پیشەیی و هێزی وێنە" ڕیکخست، ژمارەیەک لە پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران بەشدارییان لە سیمینارەکەدا کرد، تاوتوێی دیارترین ئاڵەنگاریایەکانی بەردەم ژنان لەم بوارەدا، ڕێگاکانی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لە داهاتوودا کرد.

 

سوزان زوبەیدی، ڕۆژنامەنووس کە پسپۆڕە لە ڕاگەیاندنی ئازاد و پرسەکانی ژنان وتی: کە ژنان لە هەوڵەکانیاندا بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە. ژنە ڕۆژنامەنووسەکان بەزەحمەت بەڵگەنامە بەدەستدەهێنن، نیگەرانی هەیە لە پێدانی زانیاری دروست بۆیان، بەتایبەتی لە بواری ڕۆژنامەگەریی لێکۆڵینەوەدا،  ئامرازی پێویستیان نییە. لە ئەنجامدا دەبینین ژنان هەوڵێکی زۆر دەدەن لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕاستیانەی کە هەوڵی ئاشکراکردنی دەدەن.

 

جەختی لەو پاڵپشتییە کردەوە کە لە لایەن کۆڕ و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنەوە پێشکەش بە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکرێت، وتی: سەندیکا و کۆڕبەندی ژنانی ڕۆژنامەنووس گرنگن و دیالۆگ و گفتوگۆ سەبارەت بەو ئاڵەنگاری و سەختییانەی ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبنەوە وروژێنراون، بەڵام ئاواتەخوازین پێشکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنین.

 سەوسەن جەزراوی کە زیاتر لە ٣٥ ساڵ ئەزموونی لەم بوارەدا هەیە وتی: بەهۆی باڵادەستی کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری، کە بە "ناگۆڕان" دەردەکەوێت، ئازارەکانی ژنان بەردەوامن، سادەترین بەڵگە بۆ ئەمە ئەوەیە کە زۆرجار مافی ژنان لەلایەن پیاوانەوە دەبەخشرێت نەک ژنان خۆیان، کۆمەڵگە تەنها لەلایەن پیاوانەوە دامەزراو نەبووە. ژنان نوێنەرایەتی نیوەی کۆمەڵگە دەکەن، پێویستە هاوبەش بن لە هەموو شتێکدا. جگە لەوە ڕاگەیاندەکان لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر لە ئێستا هۆشیار بوون.

 

وتیسی: ئازادی ژنان لە هەڵبژاردنی جلوبەرگەکانیان بۆتە مایەی سەرنجدان، بەو پێیەی هاوڵاتیان دەستیان کردووە بە سەیرکردنی ئەوان وەک ژن نەک وەک مرۆڤ، پیشەیی ڕاگەیاندن، پزیشک، یان ئەندازیار. ئەم تێڕوانینە ژنانی خستووەتە دۆخێکی سازشکارییەوە، بەتایبەتی بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووسان، پێویستی بە هەندێک مافی تاتبەت هەیە لە بەرامبەر ناوبانگدا. پرسیاری کرد: بۆچی ژن چاوەڕێی پیاوێک بکات مافی خۆی پێبدات؟ ژنان لەکاتی بەشداریکردن لە تاوتوێ، گفتوگۆ، یان مشتومڕدا، پێویستیان بە کەس نییە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات، ئەوانەن خۆیان هەڵدەسەنگێنن، ژنانیش هەن لە بوارەکانی ڕاگەیاندن، هونەر ،شیعردا خۆیان جیاکردۆتەوە، بەهۆی لێهاتوویی خۆیانەوە توانیویانە ئەو کارە بەدەستبهێنن.

 

ئەو باسی لە کراوەیی ئێستا کرد و بە "ترسناک و قێزەون" پێناسەی کرد، هەندێک پێیان وایە کراوەیی بە واتای ئازادی ڕەهایە لە چۆنیەتی پۆشینی جل و بەرگ، درەنگانی شەو گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بەبێ سنووردارکردن قسەکردن.دووپاتی کردەوە کە ئەم جۆرە ئازادییە دەتوانێت ببێتە هۆی پرس و سەختی نوێ، جەختیشی کردەوە کە ئازادی بە مانای ئاژاوەگێڕی نییە.

 

سەوسەن جەزراوی ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووسان پشت بە کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناو حکومەت دەبەستن، ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر کاروانی ڕاگەیاندنیان دەبێت و دەبێتە هۆی شکستهێنانیان.


شیرین جاف، دروسکەری ناوەڕۆک، دەڵێت:"ئەوەی ئێمە وەک دروستکەری ناوەڕۆک لە سۆشیال میدیادا ڕووبەڕووی دەبینەوە، دیاردەی قسەی ناشرینەکانە، هەر ژنێک زانیاری یان بۆچوون پێشکەش بکات سووکایەتی پێدەکرێت. تەنانەت گفتوگۆکردن لەسەر یاسای یاسایی تایبەت یان پرسە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئەو سۆشیال میدیا هێرش دەکرێتە سەریان،ئامانجیان تێکدانی پێگەی ئەوان.

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جگە لەوەش دەسەڵاتی ژنان سنووردارە، ئەمە ڕێگری دەکات لە دەربڕینی بیروڕای خۆیان لە هەموو بوارەکاندا. لە کاتی قسەکردن لەسەر بابەتەکانی سیاسی یان کۆمەڵایەتی، بە بیانووی ئەوەی 'شوێنەکەیان لە چێشتخانەدایە'، گاڵتەیان پێدەکرێت، ئەمە شوێنی پێویستیان لێ زەوت دەکات بۆ دەربڕینی خۆیان،چ لە کایەی سیاسی یان کۆمەڵایەتیدا بێت، یان لە هەمووی گرنگتر لە ڕاگەیەندراوەکەنەوە بێت.

فاتیمە ئەبو هارون، ئەکتەری سینەمایی و شانۆ، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی عێراقی ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، بەتایبەتی لە بواری ڕاگەیاندن و هونەردا، ڕووبەڕووی قسەی ناشرین و سووکایەتیکردن دەبنەوە، ئەمە وایکردووە گەیاندنی پەیامی تایبەت سەبارەت بە پرسەکانی وەک دەستدرێژیکردنە سەر، ئەو ئازار و زەبر و زەنگانەی کە ژنان بەرگەی دەگرن، قورس بێت.

 

جەختی لەوە کردەوە کە دەنگی ژنان بەتایبەتی لە گوندەکان و ناوچە گوندنشینەکان بە شێوەیەکی گونجاو نابیسترێت، گرنگی هاودەنگیی ئەکتەرە ژنەکان کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵەنگاریانەدا، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی ئەرێنی بەدەستبهێنرێت و جێپەنجەیەکی ڕوون لەسەر نەوەکانی داهاتوو بەجێبهێڵێت، بەمە بەشداری لە گۆڕانکارییە خوازراوەکەدا دەکات.