سیمناری "داهاتووی کورد لە سووریای نوێدا" بە بەشداریی ئیلهام ئەحمەد ڕێکخرا.

لە زانکۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سیاسەتمەدارانی کورد و مامۆستایانی زانکۆ، سیمینارێک بۆ ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری کورد، ڕێکخرا کە تێیدا دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا تاوتوێ دەکرێن.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی سیاسەتمەدارانی باشووری کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و ڕاگەیاندکارانی شاری سلێمانی، سيمنارێک لەسەر ( داهاتووى كورد له سورياى نويێدا)، بە پێشکەشکردنی سیاسەتمەداری کورد " ئیلهام ئەحمەد" کە تیشکی خستە سەر دواین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، بەڕێوەچوو.

 

لە سەرەتای مەڕاسیمەکەدا خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان و پاشان سیمینارێک لەسەر داهاتوو و گۆڕانکارییکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ، لە لایەن ژنە سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەدەوە پێشکەشکرا.

 

 

ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەدرا، وتی: کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی گرنگی لە دەرخستنی ئازادی و دیموکراتیبووین هەبووە، ئەخموونی زۆر گرنگیبدەرخستووە، کە بەشەهادتی گەل بەدەستهاتووە، هەر لەسەردەمی بەعسەوە گەلی کورد لەوێدا وە قەومیەتێک دانی پیادانەدراوە، هەر بە عەرەبکردنی گلی کور ڕوبەڕووی زوڵم و ستەمێکی زۆر بوەتەوە، بۆیە گەلی کورد بە بڕیارنامەیەک بوونی خۆیان سەلماند، لە ئێستادا سەرەڕای بەرخۆدانەکانیگەل لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ئێستە گەل بەرخۆدان لە پێناو زانی کوردیدا دەکات، گەل لەوێ زمانی کوردی لە دەستوور و بڕیارەکاندا دەوێت، نابێت وەک بەزەی پێداهاتەوەیەک ڕۆژی دوو کاتژمێر خوێندنی کوردی بخوێندرێت، گەل ئەو بڕیارانەی بەرامبەر زمانی کوردی دەرکراوە قبوڵ نییە، ئێمە لە چوارچێوەی هەرێمی دەرکەوتووین و دەمانەوێت خۆسەرییەک لە ناوچەکەدا بەرپاببێت، لە بەشێک لە ناوچەکاندا خۆسەری خۆمن پاراستووە بەڵام ئامانجماە لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوسی کوردستان ئەو خۆسەرییە بوونی هەبێت، ئێمە دەمانەوێت نوێنەرمان لە سەرجەم سازییەکان و سەفارەتەکانی دەرەوەی سوریادا هەبێت، لەسەرجەم پارێزگاکاندا پێویستە کورد و نوێنەری کورد هەبێت، لە هەموو پارێزگاکان و ناوچەکاندا پێویستە زمانی کوردی لە خوێندنگەکاندا وەک زمانی سەرکی بخوێندرێت، چۆن زمانەکانی دیکە لە سوریا سەرەکین و دەخوێندرێت، زمانی کوردیش هاوشێوەی ئەوانیدیکە بخوێندرێت، لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆسەری ڕێگە بە سیستمی پێکەوەیی دەدات، هەبوونی دیموکراسی لەسووریادا ژنانی هێناوەتە بەرخۆدان و کارکردن، ژن و پیاو پێکەوە لە جێی بڕیارداندا کاردەکەن، توانای ژنان لە جێی بڕیارداندا زۆرگرنگە بە ژنبوونی ۆیان کار و تێکۆشان دەکەن، هەروەها پێویستە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵ و تێکۆشانی یاتر بکات، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی گەڕاونەتەوە عەفرین، خوێندکاران ناتوانن بە عەرربی بەردەوامی بەخوێندن بدەن، منداڵان و خوێندکاران زەرەرمەند دەبن، ئەو بارودۆخەی بەسەر خوێندکاراندا هاتووە خوێندکاران ڕوبەڕووی ئاستەنگی دەکاتەوە خوێندنیان دوادەکەوێت، ئێمە دەمانەوێت تەواوی خوێندن هەر لە زمان و وانەکان و تەنانەت دیزاینیپەڕتووکیان گۆڕانکاری بەسەردابێت، ئەو خاڵە یەساسیانەی دەمانەوێت کار لەپێناو کورد لەڕۆژئاوی کوردستاندا بکەین، ئامانجمانە گەل لەو پێکەوە هەوڵ بۆ مانەوەی زمان و مانەوەی نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بدات.

 

 

بێریڤان محمەد، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدەلە باشووری کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، لە مێژە چالاکی بۆ بەرخۆدانی خوێندکاران و پاراستنی زمانی کوردی لەڕۆژئاوادا لە جالاکیدان، وتی: لەئامانجی پاراستنیخمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵمەتێکمان لە باشووری کوردستاندا ڕاگەیاند کە ئەم چالاکیەش درێژەی ئەو هەڵمەتەیە، لەم چالاکیە ئیلهام ئەحمەد باسی تەواوی گۆڕانکارییەکانی ئێستە و داهاتووی بۆ ئامادەبوانی ناو سیمینارەکەنڕونکردەوە، هەروەها باسکردن لە ئەنتەگرایۆن و ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە ناوچەکەدا باسکرا، خەبات و تێکۆشانی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتە سەرزمان و گفتوگۆی لەبارەوە ئەنجامدرا، هەروەها لە تەواوی پارچەکان نوێنەر هاتبوە سیمینارەکەوە.

 

لە کۆتایدا وتیشی: لە کۆتایدا باس لە کارو خەبات و ێگەی ژنان و گەل لە ناوچکەدا کرا، باس لە پشتیوانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانکرا، هاوڵاتیان بیروڕای خۆین بۆنئیلهام ئەحمەد دەرڕی پرسیارەکانیان کرد و ووەڵامیشیان وەرگرتەوە.

 

 

تاڤگە حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری کاروباریکۆمەڵایەتی و ئەنفالکاراوانی شاری کۆیە، بەشدار سیمینارەکەبوو وتی: لە سیمینارەکەدا پرسیارم ئاڕاستەی ئیلهام ئەحمەدکرد کە ئایە شەهید و ئەنفالکراوانی باشووری کوردستان وەک شەهید لە لای ئەوان هەژماردەکرێت یان هەمان شکۆی شەهیدیان بۆ گەلی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە؟، لە وەڵامیدا بۆ ئێمە وتی" کە شەهیدی ئەنفال و  تەواوی شەهیدانی کورد هەمان شکۆی شەهیدانی ڕۆژئاوای بۆ ئێمە هەیە، تەواوی ئیمتیازاتەکان لێرە دەیانگرێتەوە"، ئەمە بۆ ئێمە جێی دڵخۆشیبوو، لە ناو چالاکییکەدا باس لە حکومەتی نوێی سوریا کراو پاشان ئێمە بەرچاوڕوونبووین لە بارودۆخەکان.

 

لە کۆتاییدا وتیشی: ئەمڕۆ بۆمن زۆر تایبەتبوو کە ژنێکی سەرکەوتوم بینی و توانیم هێز و مۆڕاڵی لێوە وەربگرم.