سوارەکانی شەنگال هاوارێکی سینەمایی ژنانی ئێزدییە
دەرسیم زێرەڤان، سەرۆکی کۆمەڵەی کەزی و دەرهێنەری فیلمی سوارەکانی شەنگال ڕایگەیاند کە سینەما باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ژنان خۆیان دەرببڕن و داوای لە ژنان کردخاوەنداری بکەن.

زەینەب عیسا
قامیشلۆ-فیلمی سوارەکانی شەنگال لە کردنەوەی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کە لە ٢٥٥ی ئایار لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو نمایشکرا، فیلمی سوارەکانی شەنگال چیرۆکی کارەساتێک دەگێڕێتەوە کە لە یادەوەری ژنانی ئێزدیدا بە زیندوو ماوەتەوە. فیلمەکە تەنها پێشکەشکردنێکی بینراو نەبوو، بەڵکو ساتێکی ڕووبەڕووبوونەوە بوو لەگەڵ ئازاری بەکۆمەڵ، لە ڕێگەی دەنگی ئەو ژنانەی کە لە دەستی مردن ڕزگاریان بوو، گێڕدرایەوە، دەرسیم زێرەڤان دەرهێنەری فیلمی سوارەکانی شەنگال، سەبارەت بە ناوەڕۆکی فیلمەکە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"ژنان شۆڕشیان لەم خاکەدا کردووە"
دەرسیم زێرەڤان باسی لە گرنگی فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان کرد وەک دەرهێنەر بۆی و وتی: فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی نوژیان بۆ ئێمە فێستیڤاڵێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بۆ پرس و فیلمەکانی ژنان ڕابکێشین، چەترێکمان دروست کرد کە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوار پارچەی کوردستان کۆبکاتەوە، چونکە ژنان شۆڕشیان لەم خاکەدا کردووە، شەڕیان کردووە و خەباتیان کردووە، ئێستاش ئەزموونەکانی خۆیان دەخەنە ڕوو.
"سینەما ڕەنگی کولتوورەکانە"
دەرسیم زێرەڤان سەرنجی بۆ گرنگی سینەما و ناوەڕۆکی فیلمی سوارەکانی شەنگال ڕاکێشا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سینەما ڕەنگکردن و هاوبەشکردنی کولتوورەکانە، ئەمڕۆ بەم هاوبەشیکردنە زیاتر لە فیلمێک دەبینین کە باس لە ئازار و مەینەتی و بەرخۆدان و خەباتی ژنان دەکات لە سەرانسەری جیهان و چۆنیەتی هەنگاونان. فیلمی شوڕشگێڕانی شەنگال لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا نمایشکرا. فیلمەکە باس لە دوایین فەرمان دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ دژ بە گەلی ئێزدیمان دەرچووە، دڕندەیی داعشی لە دژی ژنان و دەستدرێژی و ڕفاندنەکانی دژ بە ژنان و کوشتنی منداڵانی شاخەکانی شەنگال نیشان دەدا. فیلمەکە چیرۆکی فەرمانەکە و ئازادی شەنگال دەگێڕێتەوە، هەر بۆیەش ناومان ناوە فیلمی شوڕشگێڕانی شەنگال، چونکە کچان و کوڕانی شەنگال چوونەتە شەنگال و بوون بە قەڵغان، بەرەنگاری دڕندەیی داعش بوون و شەنگالیان ڕزگار کرد.
"با هەموومان هونەرەکەمان بپارێزین"
دەرسیم زێرەڤان ویستویەتی ژنان لە ڕێگەی فیلمەوە ئازار و مەینەتی و جوانی خۆیان دەرببڕن و فیلمەکانیان لە ڕێگەی سینەماوە پیشان بدەن و بەم شێوەیە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەموو کارێک کە دەکرێت قورسە، هەروەها لەم بوارەدا ڕووبەڕووی سەختی بووینەوە، هەموو ژنان لە پورتوگال و ڤیەننا و ئیتاڵیا و میسر و لوبنانەوە هاتبوون. ئەم فێستیڤاڵەمان بە هاوبەشی و بە هاوکاری ئەوان ڕێکخرا، ژنانی ئەوانیش لە سنوورەکاندا گیر دەخۆن و ناتوانن بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن، ئەوە قورسترین شتە لە ژیانی ئێمەدا، ئەوەی ئێمە دەباتە پێشەوە هونەرە و لە نێو هونەرەکاندا، جوانترینیان هونەری سینەمایە، بۆ ئەوەش دەبێت هەموومان ژنان لە دەوری هونەر کۆبینەوە و هونەرەکەمان بپارێزین.