سەڤرال بالیکایا: دەبێت یاساکە بە دیدگایەک دابڕێژرێت کە دیموکراتی بەهێز بکات
سەڤرال بالبکایا، چالاکوانی مافی مرۆڤ داوای پەسەندکردنی "یاسای بەشداریکردن" لەسەر بنەما دیموکراتیەکان لە پرۆژە یاسای چوارچێوەدا کرد، کە پێشبینی دەکرێت بخرێتە بەردەم پەرلەمان و هۆشداریشی دا لەوەی دواکەوتنی زیاتر دەبێتە هۆی لاوازکردنی هیوای گشتی.
ئەلیف ئاکگول
ئیستەنبول-گفتوگۆی چڕوپڕ لە ئەنقەرا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بەردەوامە کە بڕیارە بنەمای یاسایی بۆ گەڕانەوەی شەڕڤانانی پەکەکە پێکبهێنێت کە چەکەکانیان لەناو دەبەن، لە هەنگاوێکدا، کە بە یەکێک لە پرسە هەرە هەستیارەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کورد دادەنرێت.
ئەو زانیارییانەی لەناو پەرلەماندا دەسوڕێنەوە، ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە ڕەشنوسی یاساکە لە نێوان هەشت بۆ دە ماددە پێکبێت، هەروەها حکومەت هەوڵدەدات پێش دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان لە ناوەڕاستی مانگی تەممووزدا بیخاتە بەرنامەی کارەوە.
بەپێی گفتوگۆکانی ئێستا، ڕەشنووسی یاساکە هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و ڕێکارەکانی لێپێچینەوە لەخۆدەگرێت بۆ ئەو کەسانەی کە لەناوبردنی چەکەکانیان ڕادەگەیەنن، گفتوگۆکان سەبارەت بە مەودا و ناوەڕۆکی ئەم هەموارکردنانە بەردەوامن، لە کاتێکدا جیاوازییەکی ڕوونی بۆچوونەکان لە نێوان ڕێبازە ئەمنی و سیاسییەکاندایە.
پاراستنی زەبری هێز پێویستی بە هەنگاوی جددی هەیە
لەو چوارچێوەیەدا، سەڤرال بالیکایا، چالاکوانی مافی مرۆڤ لێدوانەکانی نەعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان بەبیر دێنێتەوە کە باسی لە پرۆسەیەکی هاوتەریب کرد کە بریتی بوو لە لەناوبردنی چەک لەلایەن شەڕڤانانی پەکەکەوە، وتی: تێپەڕاندنی دوو ساڵی تەواو بەبێ ئەوەی هیچ هەنگاوێکی بناغەی بگیرێتەبەر، پێویستی بە خێراکردنی ئامادەکردنی چوارچێوەی یاسایی دەکات.
دووپاتیکردەوە، کە باسکردن لە "میکانیزمەکانی پشتڕاستکردنەوەی لەناوبردنی چەک" ناتوانێت جێگەی ئیرادەیەکی سیاسی ڕوون بگرێتەوە کە وەرگێڕدراوە بۆ دەقێکی یاسایی گشتگیر، هەر ڕەشنووسێکی یاسا دەبێت لە ڕوانگەیەکی دیموکراتییەوە باس بکرێت نەک لە ڕوانگەی ئەمنیەوە ئەو ڕاپۆرتە پەرلەمانییەی کە نەعمان کورتولموش ئاماژەی پێکردووە، پێشتر ڕووبەڕووی ڕەخنەی دەم پارتی بووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پێویستی ڕێبازێکی نوێیە کە ئەو لۆژیکە ئەمنییە بەرهەم نەهێنێتەوە کە سنوورداربوونی خۆی سەلماندووە.
"یاساکە دەبێت بەڵگەنامەیەک بێت بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغێکی ئاشتی ئەرێنی"
سەڤرال بالیکایا هۆشداری دەدات لەوەی کە سنووردارکردنی پڕۆژەکە لە پرسی لە ناوبردمی چەک، وەک هەندێک دزەپێکردن سەبارەت بە یاسایەک کە لە ٦-٧ ماددە پێکهاتووە، وا دەکات دەقەکە بێتوانا بێت لە چارەسەرکردنی ناوەکی پرسەکە، بە بۆچوونی ئەو، یاساکە دەبێت یاسایەکی بەشدارانە بێت کە ڕێگا بۆ بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی دیموکراتیدا خۆش بکات و قۆناغێکی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" دابمەزرێنێت کە تەنها کۆتاییهێنان بە ململانێی شەڕڤانی تێدەپەڕێنێت بۆ "ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی دیموکراتی.
ڕوونی دەکاتەوە، کە قۆناغی نوێ تەنها پەیوەندی بەوانە نییە کە چەکەکانیان لەناو بردووە، بەڵکو پێناسەکردنەوەی پەیوەندی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە لەسەر بناغە دیموکراتییەکانیش لەخۆ دەگرێت، لەوانەش چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوارچێوەیەکی هەمەلایەنەدا، پێی وایە هەر یاسایەک کە بە ڕوونی سروشتی قۆناغی نوێ دیاری نەکات و ئیرادەیەکی سیاسی ئاشکرا بۆ چارەسەرکردن دەرنەبڕێت، بێ توانایی دەمێنێتەوە لە بەرهەمهێنانی ئەنجامی ڕاستەقینە.
یاسای دەستپێکردن... نەک تەنها هەموارکردنەوەیەکی تەکنیکی
سەڤرال بالیکایا ڕەخنە لە گفتوگۆی گشتی دەگرێتەوە کە قەتیس بووە بەو شتانەی کە لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە، جەخت لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی ڕەشنووسەکە بۆ پەرلەمان و کردنەوەی بۆ گفتوگۆی گشتی دەکاتەوە، دزەپێکردنەکانی دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی داد و ناوخۆ و سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای سزا و پارێزبەندی، ڕەنگدانەوەی بەردەوامی نزیکبوونەوەی پارچە پارچەیە بۆ ئەو پرسە.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە یاسای پێشبینیکراو دەبێت "خاڵێکی دەستپێک" بێت کە قۆناغی ئێستا بە ڕوونی دیاری بکات، ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک نیشان بدات، بناغە یاساییەکان بۆ پرۆسەی دانوستاندن لەسەر بنەمای "کۆدەنگی و دانوستان" دابنێت، نەک ڕێکارە تەکنیکییە گۆشەگیرەکان، ئەو دانوستانە نافەرمیانەی تا ئێستا ئەنجامدراون وەرنەگێڕدراون بۆ هەنگاوی ستاندارد یان یاسایی، ئەمەش وایکردووە یاسا نوێیەکە ببێتە خاڵی دەستپێکی پێویست.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر چوارچێوەیەکی یاسایی کە نەتوانێت چارەسەری پرسە مرۆیی و سیاسییە هەڵپەسێردراوەکان بکات، بە ناتەواوی دەمێنێتەوە، دۆسیەی "دەستگیرکراوانی نەخۆش و زیندانیانی سیاسی و ئەوانەی دەیان ساڵە دەستبەسەرکراون" دەبێت بەشێک بێت لە هەر چارەسەرێک، لەگەل مسۆگەری بەشداریکردنی سیاسی.
هۆشداریدا لەوەی تەنها چالاککردنی "میکانیزمی پشتڕاستکردنەوەی لەناوبردنی چەک" ڕێبازی ئەمنی بەردەوام دەکات و ڕێگە خۆشناکات بۆ گەڕانەوەی سروشتی ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە دوای ئەوەی توڤگەرەکە بڕیاری کشانەوەی شەڕڤانانی ڕاگەیاند، هەموارکردنی سنووردار بۆ پارێزبەندی یان چاودێری دادوەری بەس نابێت، چونکە تاوانە سیاسییەکان هەمیشە لە یاسای دژە تیرۆرەوە لە ساڵی ١٩٩١ەوە لەم جۆرە هەموارکردنانە دوور خراونەتەوە.
"دەبێت یاساکە ڕوون بێت"
سەڤرال بالیکایا جەختی لەوە کردەوە، کە یەکەمین یاسای ئەم پرۆسەیە دەبێ هێندەی دەقێکی سیاسی بێت، ئەوەندەش دەقێکی یاسایی بێت، ئامانجەکانی ئەم قۆناغە دیاری دەکات، بەرقەرارکردنی ئاشتی، چەسپاندنی دیموکراتی و کردنەوەی ڕێگا بۆ خەباتێکی سیاسی بێ چەک، ئەزموونی جیهانی دەریدەخات کە قۆناغی "ئاشتی ئەرێنی" دوای ئەو ساتەی چەکەکان دادەنرێت دەست پێدەکات و پێویستی بە ڕوونکردنەوە و دانوستانی بەردەوام هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سنووردارکردنەکان بۆ نوێنەرایەتی سیاسی، وەک "کۆنترۆڵی شارەوانی"، نوێنەرایەتی بەربەستێکی بنەڕەتی دەکەن کە دەبێت لە چوارچێوەیەکدا چارەسەر بکرێت کە مسۆگەری بەکارهێنانی مافە دیموکراتیەکان بکات، وتی: چارەسەرکردنی ئەم پرسانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو یاسا بنەڕەتییەی کە بەڕێز ئۆجالان باسی کردووە، دەقێکە کە توانای بەرهەمهێنانی ئەنجامی بەرجەستەی هەبێت.
"گەورەترین مەترسی لەسەر پرۆسەی ئاشتی داڕمانی هیوایە"
ڕوونیشیکردەوە، بەردەوامی دواکەوتن بێزاری گشتی زیاتر دەکات، بەتایبەتی بەڵێندانی دووبارە بۆ پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاساکە "دوای جەژن”، پەرلەمان دەتوانێت لە ماوەی هەفتەیەکدا یاساکە کۆتایی پێبهێنێت ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت، چونکە دوو ساڵە ئەو پرسە لەژێر گفتوگۆدایە و دەوڵەت خاوەنی پەنجا ساڵ ئەزموونی کۆبووە لەم بوارەدا.
وتیشی: درێژکردنەوەی پرۆسەکە پرسیاری جددی لەسەر بوونی ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردن دەوروژێنێت و ئەو گومانانە بەرهەم دەهێنێتەوە کە لەگەڵ هەموو پرۆسەیەکی ئاشتی دەبن کاتێک ڕوونیەکەی کەم دەبێتەوە، چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی کە ساڵانێک لە ململانێکان تووشی دەبن بەشێکی سەرەکییە لە پرۆسەکەدا و دواکەوتنەکان تەنها ڕادەی ئەم زیانانە زیاد دەکەن.
"جووڵەکردن لە دیدگای ئەمنی پێشمەرجێکە بۆ کردنەوەی ڕێگاکە”
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبردنی پرۆسەکە بەپێی حیساباتی ئەمنی کە "بەخشین بەقەد وەرگرتن" لە پێشینەی کارەکانیاندایە، پرۆسەکە لە چوارچێوەیەکی تەسکدا دەخنکێنێت، لەکاتێکدا، بونیادنانی ئاشتی پێویستی بە هەنگاوێکی بوێرانە هەیە کە کەناڵی گونجاو بکاتەوە بۆ گەڕانەوەی ئەوانەی ڕۆیشتوون، پرۆسەکە پێشتر دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە، هەروەها بەڕێز ئۆجالان وتی: کۆتایی بە خەباتی شەڕڤانی پەنجا ساڵە دەهێنم، دەمەوێت بە ئامرازی سیاسی بەشداری سیاسەت بکەم، ئەمانە بابەتی زۆر گرنگن بۆیە پێشتر زۆر شت بەدەست هاتووە.
جەختی لەوە کردەوە، کە دواکەوتنی بەردەوام پرسیاری جددی دەوروژێنێت، ئایا دەوڵەت چارەسەری ناوێت؟ ئایا پرۆسەکە بە ئەنقەست درێژ دەکرێتەوە؟ وتی: زاڵبوون بەسەر ئەو گومانانەدا پێویستی بە میکانیزمێکی بەشداریکردنی ڕوون هەیە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەیەکی سیاسی ئاشکرا بێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان کە دوورکەوتنەوە لە گەڕانەوە بۆ شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە پێویستییەکی بەپەلە.