ستێرا زێڕین پەروەردەی هاوینەی مۆسیقا دەستپێدەکات

ستێرا زێڕین لە کامپی پەنابەرانی مەخموور پەروەردەی هاوینەی مۆسیقای بە بەشداری ١٨٠ منداڵ دەستپێکردووە.

مەخموور

 

ساڵانە لە پشووی هاویندا، ستێرا زێڕین خولی پەروەردەی ئامێری مۆسیقا بۆ منداڵانی مەخموور ڕێکدەخات، وەک گیتار و ساز و ئاربان. ئەمساڵ خولێکی پەروەردەی بە ناوی شەهید سیدار ئامەد بە بەشداری ١٨٠ منداڵ کردەوە.

 

پێش کردنەوەی خولی پەروەردە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو، دواتر ڕۆژێ ئوتون، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ستێرا زێڕین ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی کردنەوەی خولی پەروەردەی مۆسیقا خوێندەوە.

 

راگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگەی کورد

لە سەرەتای راگەیاندراوەکەدا ڕۆژێ ئوتون سەرنجی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاکێشاوەو وتی: ئەو پڕۆسەیەی ئێمە تێیداین پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە، پڕۆسەیەکی گرنگە بە تایبەتی بۆ پێکهاتەی کوردی، دەزانین لە ساڵی ڕابردوودا چەندین هەنگاوی نوێ نراوە و هەوڵی زۆریش دراوە بۆ پێگەی کورد، وەک هەمیشە هەموو ئەم پێشکەوتنانە بە هێزی ڕێبەر ئاپۆو بزووتنەوەی ئازادیی بوو.

 

"وەک کۆمەڵگایەک پێویستە پەروەردەی منداڵان و گەنجان لە پێشینەی کارەکانمان بکەین"

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکە ڕۆژێ ئوتون ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی پەروەردە پەرەپێدانی توانا هونەریەکانی منداڵانەو وتی: لەکاتێکی ئاوا گرنگدا ئێمە وەک کۆمەڵگە پێویستمان بە بەهێزکردنی ڕێکخراوەکەمان هەیەو پەروەردەی منداڵان و گەنجان لە پێشینەی کارەکانمانە، ئامانجی پەروەردەی ئامێری ئاشناکردنی منداڵان و گەنجانە بە هونەر و پەرەپێدانی توانا هونەریەکانیان و بونیادنانی کەسایەتییەکی باشتر.