سەرجەم منداڵە ڕوسییەکانی خێزانەکانی داعش دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان
ئانا کۆزنتسۆڤا، کۆمیسیاری مافەکانی منداڵانی ڕوسیا، ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم منداڵە ڕوسییەکانی خێزانەکانی داعش کە لە سوریا بوون گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئانا کۆزنتسۆڤا، کۆمیسیاری مافەکانی منداڵانی ڕوسیا، ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم منداڵە ڕوسییەکانی خێزانەکانی داعش کە لە سوریا بوون گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ناوەندی هەواڵ
ئانا کۆزنتسۆڤا ڕایگەیاند، هیچ منداڵێکی ڕوسی ناو خێزانەکانی داعش لە زیندانەکانی دیمەشق نەماون، سەرجەمیان ئازاد کراون.
بە وتەی کۆمیسیاری مافەکانی منداڵانی ڕوسیا، قورسترین دۆخ بۆ گەڕانەوەی منداڵە ڕوسییەکان لە کەمپی هۆلە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەو بارەیەوە وتی: "ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆمان لەو بارەیەوە دەخەینە گەڕ، بەم زووانەش بەڵگەنامەیەکی دیکەی گواستنەوەی منداڵان لە سوریاوە بۆ ڕوسیا دەردەکرێت".
لە هاوینی2017 وە مۆسکۆ هەڵمەتی دیاریکردنی شوێنی منداڵانی ڕوسی لە عێراق و سوریا دەستپێکردو تا ئێستا 341 منداڵی بۆ وڵاتەکەیان گەڕاندووەتەوە.