سەرەڕای شەڕ و ئاڵەنگاری تەعز میراسەکان زیندوو دەکاتەوە

دامەزراوەی "ئارنیادا" و "سروح" بۆ گەشەپێدانی کولتووری و مرۆیی، بۆ یادکردنەوەی "ڕۆژی گۆرانی یەمەن" بۆنەیەکی هونەرییان سازکرد، چالاکییەکە لەنێوان کەشێکی کارلێککردن و ئامادەبووندا بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا نمایشی ژمارەیەک هونەرمەندی یەمەن پێشکەشکرا، کە فۆڕ

رانيا عەبدوڵا

 

یەمەن-بەشداربووانی چالاکییەکە جەختیان لەوە کردەوە کە بەرزڕاگرتنی ڕۆژی گۆرانی یەمەن پەیامی بەرخۆدانی کولتووری لە بەرامبەر شەڕ و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندی هونەری ڕەسەنی یەمەنە، وتی: زیندووکردنەوەی ڕۆژی گۆرانی یەمەن گرنگە و نوێنەرایەتی جۆرێک لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەلومەرجە دەکات و ڕۆحی سەر بە یەمەن بەهێزتر دەکات.

 

شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕۆژی ١ی تەمموز ڕۆژی گۆرانی یەمەنی بەڕێوە برد و هونەرمەندانی بەشداربوو چەندین گۆرانیی دیاری یەمەنیان وتەوە، لەوانە گۆرانییەکانی لاحجی و سەنعای و تەعزی، نمایشەکانی گۆرانی وتن بە سەرسامی و کارلێکی ئامادەبووانەوە پێشوازییان لێکرا.

 

ئەم چالاکییە لەلایەن دامەزراوەی "ئارنیادا" بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری و دامەزراوەی "سروح" بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری و مرۆیی، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆڕبەندی هونەری "هیمان" ڕێکخرابوو، ئەم چالاکییە بە سروودی نەتەوەیی کۆماری یەمەن دەستی پێکرد، بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سەختی شاری تەعز، سازدانی ئەو جۆرە بۆنەیان لەبەرچاو گرت، کە جۆرێکە لە فریاگوزاری و ڕێگەیەک بۆ زیندووکردنەوە و پاراستنی میراسی کولتووری و هونەری یەمەن لە یادەوەری بەکۆمەڵدا.

 

"کۆمەڵگەی تەعز پێداگری لەسەر مافە کولتووری و هونەریەکانی دەکات"

ڕێکخەرانی چالاکییەکە، لە ڕێکخراوەکانی "ئارنیادا" و "سروح"ەوە، ڕایانگەیاند کە کۆمەڵگەی تەعز پێداگری لەسەر مافە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی خۆی دەکات، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بۆنە مۆسیقییانە شتێکی خۆشگوزەرانی نین یان سنووردار بە پێکهاتە سەقامگیرەکان نین، بەڵکو ئامرازێکە بۆ پاڵپشتی دەروونی دوای هەموو ئەو شتانەی کە هاوڵاتیان تووشی ئازار بوون و تا ئێستاش دەناڵێنن، ئەم ڕووداوەیان بە چەسپاندنی ناسنامەی نەتەوەیی و بوژانەوەی مۆسیقای یەمەن و میراسی بێ کات زانی،

دەبێت بەردەوام بین لە بوژاندنەوەی ئەم شارە پێشەنگە بەم ڕووداوە گرنگانە.

 

سەبارەت بە کاریگەری و بۆچوونی ژنان لەسەر ڕۆژی گۆرانی یەمەن و ڕێکخستنی ئەو جۆرە بۆنەیانەی کە یادی ئەم ڕۆژە دەکەنەوە بۆ ناساندنی ناسنامەی گۆرانی یەمەنی، ویداد بەداوی، ڕۆژنامەنووس وتی: ڕێکخستنی بۆنە مۆسیقیەکان زۆر گرنگە، تەرخانکردنی ڕۆژێک بۆ گۆرانییەکانی یەمەن کە بە یەکێک لە گرنگترین ژانرە موزیکییەکانی جیهانی عەرەبی دادەنرێت، شتێکە کە پێویستە ئاهەنگ بگێڕین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ڕۆژی گۆرانی یەمەن نەک تەنها لەسەر ئاستی بنەڕەتی، بەڵکو لەسەر ئاستی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەڕێوەبچێت، پێویستە ئەم ڕووداوانە لە سەرانسەری پارێزگاکانی یەمەن دووبارە بکرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانین میراس و کولتوورەکەمان بە نرخی بزانین و بەرەو پێشەوە بچین، ئەمەش ڕێگری لە گەڕانەوە بۆ سەردەمی پێش کۆمار دەکات.

 

گۆرانی وتن میراسی یەمەن بەرجەستە دەکات

حەنین ئەغوانی، هونەرمەند وتی: زۆر گرنگە ڕۆژێک تەرخان بکرێت بۆ ئاهەنگگێڕان بە گۆرانی یەمەن، بە لەبەرچاوگرتنی ڕەسەنایەتییەکەی و پەیامە واتادارەکەی پاراستنی میراس لە هەر هەوڵێک بۆ سڕینەوەی ناسنامە و پاراستنی، گرنگترین شت دروستکردنی شوێنە بۆ گەنجان و ژنان لە دەربڕینی خۆشەویستی خۆیان بۆ مۆسیقای یەمەن و دەرچەیەک لە ڕێگەی هونەری یەمەن و میراسی هەمەچەشنەوە.

 

لجوین مەرعی، یەکێک لە ئامادەبووانی چالاکییەکە ڕوونیکردەوە، سەرەڕای وێرانکاری و شەڕ و گەمارۆدانی بەردەوام لە شاری تەعز، بەردەوامە لە ئاهەنگگێڕان و یادکردنەوەی ئەو جۆرە بۆنانە، ئاهەنگگێڕان بە ڕۆژی گۆرانی یەمەن گرنگە، نوێنەرایەتی جۆرێک لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو بارودۆخانە دەکات و ڕۆحی سەر بە یەمەن بەهێز دەکات.

 

بەشەکانی فێستیڤاڵەکە بە ئامانجی یادکردنەوەی ناوی گۆرانیبێژان و شاعیران و هونەرمەندانی یەمەن و تیشک خستنەسەر و ناساندنی هونەرمەندانی گەنج و دەنگی هونەری نوێ بوو.