"سەمای بوون" لە شنگال: وەڵامێکی هونەری بۆ فەرمانەکە و پاراستنی کولتووری ئێزدی

بەرنامەیەکی تایبەت و "سەمای بوون" بە پیسنەگایەتی ناوەندی کولتووری و هونەری شنگال سیتیا نەخشا بۆ یادی ١٢ ساڵەی فەرمانی شنگال بەڕێوەچوو. ئەندامانی گروپی سەماکە گوزارشتیان لەوە کرد کە خاوەنداری ناسنامەی خۆیانن.

شنگال 

 

 لە مێژوودا دەنگی مرۆڤەکان جوانی لە کولتوور و هونەری کۆمەڵگەکاندا دروست دەکات. ئەم کولتوور و هونەرە لە چیرۆک و ئەزموونەکانی ئەو کۆمەڵگایە پێکهاتووە و مێژووی کۆمەڵگەکان پێکدەهێنن. لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی فەرمانی ٧٤، چەندین چالاکیی جیاواز لە شنگال بەڕێوەدەچن. هەروەها کۆمەڵەی نەخشا بەرنامەیەکی تایبەتی بە ناوی"سەمای بوون" بۆ ئەم بۆنەیە ئامادە کردووە، ژنانی ئێزدی بە "سەمای بوون" خاوەنداری ناسنامە و بوونی خۆیانن. لە بەرنامە تایبەتەکەدا دایکانی ئێزدی چیرۆکی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ منداڵەکانیان دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی لەبیر نەکرێت، منداڵەکانیان کە بۆ پاراستنی کولتوورەکەیان خەریکی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانن، گۆرانی بەرخۆدان دەڵێنەوە.

 

نەسرین ئەحمەد و نەورۆز ئەحمەد و جیلان ئێزدی، ئەندامانی کولتووری و هونەری سیتیا نەخشا هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ بەرنامەکە بۆ ئاژانسەکەمان باسکرد.

 

"ئێمە ویستمان بوونی ژن و ڕووی فەرمانەکە لە ڕێگەی سەماوە نیشان بدەین"

نەسرین ئەحمەد، ئەندامی کولتووری و هونەری سیتیا نەخشا یادی شەهیدانی فەرماندەیی ٧٤ی کردەوە و ئامانجی سەماکەی خستەڕوو و وتی: وەک ناوەندی کولتوورو هونەری ستیا نەخسا ماوەیەکە خۆمان بۆ ئەو سەمایە ئامادە کردووە، بەم سەمایە دەمانەوێت بوونی ژنان دەرببڕین، چونکە لە کاتی فەرمانەکەدا زۆرترین مامەڵەی نارەوا لەگەڵ ژنان کرا، لە کاتی فەرمانەکەدا زۆرترین فشاریان لەسەر ژنان بوو. ئێمە ویستمان بەم سەمایە بوونی ژن، بوژانەوەیان دەرببڕین.

 

هەروەها باسی لە ئامادەکاری و پرۆڤەی سەماکە کرد و وتی: ئێمە دەمێکە لەگەڵ پێنج ئەندامی ناوەندی ستیا نەخشا پرۆڤەی سەماکەمان دەکەین، هەموو ڕۆژێک کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی بتوانین شتێکی باش و جوان پێشکەشی کۆمەڵگە بکەین.

 

"ئێمە نامانەوێت کولتوور و باوەڕمان لەدەست بچێت"

نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی کولتووری و هونەری ستیا نەخشا ڕوونی کردەوە کە ئەم بەرنامەیە بۆ ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئاب ئامادە کراوە و وتی: دایکانمان لەم بەرنامەیەدا چیرۆکی ژنانی فەرمانەکەیان گێڕایەوە و باسیان لە ژیانیان کرد،

هەروەها هاوبەشی ئەو ئازار و مەینەتیانە بوون کە ژنانی ئێزدی بەرگەیان گرتووە. هەروەها ویستمان بە گۆرانییەکانمان یادی ساڵیادی فەرمانەکە بکەینەوە. لە خۆشی و ناخۆشیدا لە تەنیشت یەکتر بوەستن، لە هەمانکاتدا بۆ ئەوەی هەموو کچ و کوڕانی ئێزدی ئەم فەرمانە لەبیر نەکەن، ویستمان بەرنامەیەکی لەم شێوەیە ڕێکبخەین. داعش لە ڕۆژی فەرمانەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئێزدی ڕفاند و لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردن، ئازار و ناخۆشییەکی زۆریان بۆ ژنانی ئێزدی هێنا. هیوادارین کچان و کوڕانی ئێزدی ئەم ڕۆژە لەبیر نەکەن بۆ ئەوەی جیهان بزانێت چی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا هاتووە. ئێمە دەمانەوێت سەرنج بۆ ئەم بابەتە ڕابکێشین. لە هەمانکاتدا وەک ژنانی ئیزدی دەمانەوێت مێژووی خۆمان و جلوبەرگ و گۆرانییە کۆنەکانمان و کولتوور و باوەڕمان دەرببڕین، ئێمە نامانەوێت کولتوور و باوەڕمان لەدەست بچێت. کچان و کوڕانی ئێزدی دەبێ بتوانن مێژوو و کولتوور و باوەڕی دێرینی خۆیان بژین، ئاگاداری خۆیان و کولتوور و ئیمانی خۆیان بن.

 

"هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێی دەکەین"

جیلان ئێزدی، ئەندامی کولتوورو هونەری ستیا نەخشا ڕوونیکردەوە، ماوەیەکە گۆرانی بۆ بەرنامەکە پرۆڤە دەکەن و وتی: لەم بەرنامەیەدا دایکان و منداڵان و ئێمەش وەک گروپی کولتووری و هونەری نەخشا، جێگەی خۆمان دەگرینەوە، دایکان چیرۆکی فەرمانەکە و ئەو شتانەیان بۆ باسکردین کە لەو ڕۆژانەدا بە چاوی خۆیان شایەتحاڵی بوون. ئێمە، وەکو... گروپی کولتووری و هونەری نەخشا، ئاوازەکانمان پێشکەشی ئەو منداڵانە کرد کە هاتبوون، ئێمە باشتر ناسینی کولتوورو باوەڕمان، و باشتر بینیمان چی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیماندا هاتووە، دایکەکانمان چیرۆکی فەرمانەکە، کولتوورو باوەڕی ئێزدییەکانیان بۆ گێڕاینەوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی فەرمانەکە، گروپی کولتووری و هونەری نەخشا لە زۆر شوێن ‘سەمای بوون’ پێشکەش بە کۆمەڵگەی ئێزدی دەکات.