سلێمانی، ڕێپێوانێکی هەزاران کەسی دژی داگیرکاری بەڕێوەچوو
بە بەشداری هەزاران کەس لە هونەرمەندان، نوسەر و چالاکوانان و هاوڵاتیان ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدرا، توێژە جیاوازیەکانیان داواییان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی جدی نیشانبدات.
بە بەشداری هەزاران کەس لە هونەرمەندان، نوسەر و چالاکوانان و هاوڵاتیان ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدرا، توێژە جیاوازیەکانیان داواییان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی جدی نیشانبدات.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی تا شەقامی سالمی شاری سلێمانی بەبەشداری هەزاران هاوڵاتی ڕێپێوانێکی بەرفراوان ئەنجامدرا، کە هونەرمەندان، ئەندامانی ڕێکخراوە و پارتە سیاسیەکان، شاندی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئازادی، چالاکوانان، نوسەران و ڕۆژنامەنووسان بەشدارییان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا دەیان دروشمی وەک (ئاشتی، پێکەوە ژیان، نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ شەڕی براکوژی، نا بۆ لەناوبردنی سروشتمان، بڕوخێت داگیرکاری، پشتی یەک بەرمەدەن، بڕینی دارەکانمان بڕینی جەستەمانە) لەلایەن بەشداربووانەوە بەرزکرابوونەوە، بەشێکیشیان بە دەستییان ئاماژەی سەرکەوتنیان بەرزدەکردووە و داوای ڕۆشتنی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی کوردستانیان دەکرد، گەنجانیش بە لێدانی دەف و دەهۆڵ بەشداریان لە ڕێپێوانەکدا کرد.
ڕێکخراو و گروپەکانی (ئاسۆی نوێ، ناوەندی کاری نیشتمانی، سەکۆی دژی داگیرکاریی، هەنگ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی و ئەنجومەنی فشار، بەرەی دیموکراسیی گەل، دەستەی دەستپێشخەریی بۆ کۆنفرانسی نیشتمانیی، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، ڕێکخراوی نوێگەر) بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەدا.
دوای گەیشتنی بەشداربوان لە باخی گشتییەوە بۆ شەقامی سالم بە ڕێپێوان، لە سەرەتادا ناسر ڕەزازی هونەرمەند و گۆرانیبێژی باشوری کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە نابیت هیچ کات خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێت، بەهیچ شێوەیەکیش شەڕی ناوخۆ گەورەترین هۆکارە بۆ پێشنەکەوتنی کوردستان، دەبێت سەرجەم لایەنەکان دژی ئەو داگیرکارییە هەڵوێستیان هەبێت.
دواتر لەلایەن محەمەد نەجم، وەک هونەرمەندێک بە سرودێکی نیشتیمانی پێشکەشکرد، دواتر وتاری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لەلایەن ڕەحمان ڕەسوڵ خوێندراوە، تێیدا ڕایگەیاند ئەگەر دەستی ناوخۆ هاوکاری سوپای تورکیا نەبن، ئەوا هێرشەکانی شکست دەهێنن، ئێستا داگیرکارییەکان گەیشتووەتە لوتکە، بەڵام عێراق و وڵاتانی دەرەوە بێدەنگن.
جەختی لەوەشکردەووە لەناوخۆشدا پەدەکە بەرژەوەندی باشوری کوردستانی بۆ گرنگ نییە، بۆیە دەبێت لایەنە سیاسیەکانی دیکە ڕێگا بەو داگیرکارییانە بدات، دەبێت گەلیش هەموو گۆڕەپانەکان بکاتە مەیدانی خەبات و شۆڕش، داواشیان لە پێشمەرگەکان کرد بەشداری ئەو شەڕە ناوخۆییەکان نەکەن.
دواتر وتاری حزنی شیوعی کوردستان خوێندرایەوە، پاشان یەکێک لە ئەندامانی شاندی نێودەڵەتی ئاشتی و ئازادی ڕایگەیاند، ئەوان بۆیە هاتوونەتە باشوری کوردستان تا پاڵپشتی کوردەکان بکەن و دژی فاشیزم بوەستەنەوە، هەروەها هاتوون تا لەگەڵ هاوڵاتیانی باشوری کوردستان قسەبکەن، نەک تەنها لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە، لە ئێستادا داهاتووی گەنجەکان لە مەترسیدایە، بۆیە هاتوون تا پاڵپشتی گەنجەکان و باشوری کوردستان بکەن.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیشیدا دەڵیت "ئێمە قبوڵی کوشنتی ژنان ناکەین، کە هەموو ڕۆژێک دەکوژرێن، تورکیاش بەرپرسی کوشتنی هاوڵاتیان و ژنانی باشوری کوردستانە".
هاوڵاتیانیش لە سەرجەم توێژەکاندا بەشداری ڕێپێوانەکایان کرد، نەسرین تەنیا وەک نوسەر و شاعیر لە ڕێپوانەکەدا، جەختی لەوەکردەووە، کە نوسەران بە خامەکانیان و هونەرمەنداکانیشیان بە کارە هونەرییەکایان دەبێت کار بۆ دەرکردنی داگیرکەران بکەن، و لایەنە سیاسیەکانیش دەبێت پشتی میللەت بگرن.
هاوکات پەروین عەبدوڵا، وەک مامۆستایەکی ناڕازی بەشداری ڕێپێوانەکەی کرد، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ئەوان هاتوون تا دژی شەڕی براکوژی بوەستنەوە، داوا لە پێشمەرگە و گەریلاکان دەکات تا لولەی تفەنگەکانیان ڕووی ناکاتە یەک، بەڵکو دژی داگیرکەران بوستەنەوە، وتیشی "لە مێژووەوە بۆمان ڕوونبووەتەوە تا ئێستا کورد هەر بە براکوژی زەرەرەمەند بووە، هیچ کات قازانجی نەکردووە، هیوادارین ئیتر کورد یەکڕیز و یەک دەنگبێت".
هەروەها میهرەبان عەلی وەک چالاکوانێک، ئەوە دەخاتەڕوو کە بینی ئەو دیمەنەی داگیرکاری و سیخوڕەکان بووەتە مایەی ئازاری دەروونی بۆی، دەڵێت "خەجاڵەتییە حکومەت نەتوانێت بەرگری لە خاک و گەلەکەی بکات"، باسی لەوەدەشکرد، حکومەت ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان دەبینێت، بەڵام بەجۆرێک خۆی فرۆشتووە لە ئاستی ئەو داگیرکارییانەدا بێدەنگە.
ت.پ