شیرین عەبادی داوای ڕێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات

شیرین عەبادی، خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی داوای کرد هەنگاوی ڕوون و دیاریکراو لە دژی عەلی خامنەیی سەرکردەی مەزنی ئێران و ڕێبەرانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بگیرێتەبەر.

ناوەندی هەواڵ

 

وەڵامدانەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە توند بووە، بە بەکارهێنانی سەرکوتکردنی ئاسایش، سنووردارکردنی ئازادییە دیجیتاڵییەکان، دادگاییکردنی گشتی و هەڕەشەی پەرەسەندنی سەربازی، ئەم ڕێوشوێنانە کە مەبەست لێی دامرکاندنەوەی شەپۆلی توڕەیی گشتییە، بەهۆی ئەگەری سزادانی توند و نەبوونی مسۆگەری دادگاییکردنی دادپەروەرانە، ڕەخنەی بەرفراوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا شیرین عەبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئێران کە لە دەربەدەریدا دەژی، داوای لە بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا کرد کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای جامکردن میدیای دەوڵەتی ئێران پەک بخات، وتی: ئەوەی ئێمە داوای دەکەین شەڕ نییە، بەڵکو هەنگاوی بناغەییە بۆ وەستاندنی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

 

جەختی لەوە کردەوە کە هەروەک چۆن ڕژیم پەیوەندییەکانی نێوان هاوڵاتیانی پچڕاندووە، پێویستە کەناڵەکانی پەیوەندی نێوان ڕژێم و هێزکانی ئاسایش و هاوڵاتیانی گشتیش بپچڕێنرێن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ وەستاندن و بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندە، هەروەها بژاردەیەکی دیکە بریتییە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئامانجدار لە دژی سەرکردەی مەزنی ئێران و فەرماندە باڵاکانی سپای پاسداران.