شێرا ئۆس: بیری یەک دەنگ و یەک ڕەنگ ناتوانێت پێشەنگایەتی سووریا بکات

شێرا ئۆس، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕوونیکردەوە، هەتەشە ناتوانێت نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بێت، هەروەها ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.

نەغەم جاجان

 

قامیشلۆ-دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لە سەردەمێکدا کە بڕیار بوو ئارامی و پێکەوەژیان لە نێو گەلی سووریادا زاڵ بێت، تێوەگلانی جیهادییەکانی هەتەشە لە گۆڕەپانی سووریا، وڵاتەکە بەرەو بارودۆخێکی ترسناکتر پاڵ دەنێن، کە ڕۆژانە کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و پێشێلکارییەکان ئەنجام دەدرێن، ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، داهاتووی سووریا بەرەو کارەساتێکی گەورەتر دەڕوات.

 

سووریا شایەتحاڵی پێشێلکارییە بەردەوامەکانە، لەوانە دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، ئەشکەنجەدان، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و سەرکوتکردنی ئازادییەکان، لەلایەن چەند لایەنێکی ململانێکانەوە، کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لێپرسینەوە نەکردن و بێ سزای بەربڵاو، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە دۆخی سووریا، شێرا ئۆس، ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەدا کە سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، وە ڕەوشەکە لە پێشوو خراپتر بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی سووریا دوای ٥٤ ساڵ لە ستەم و مەینەتی، بە جۆش و خرۆشەوە یادی ڕۆژی مێژوویی ڕووخانی ڕژێمی بەعسیان گێڕا، لەو کاتەدا هیوایان خواست ڕۆڵەکانیان لە زیندان ئازاد بکرێن و ئەو قەیرانانە چارەسەر بکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دوای ٧ مانگ لە ڕووخانی ڕژێم و دەستپێکردنی کارەکانی حکومەتی کاتی سووریا، قەیران و مەترسییەکانیان کە هەبووە چڕتر بووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەستووری پێشووی سووریادا، هیچ ڕۆڵێک بۆ پێکهاتەکان نەبووە، نە بۆ ژنان یان گەنجانی سووریا، بەڵام ئەم پرسە تا ئێستاش بوونی هەیە، لە کۆنگرەی سەرکەوتندا، کە تێیدا دامەزراندنی حکومەتی کاتی سووریا، ئەحمەد شەرع وەک پێشەنگی وڵات دەستنیشانکرا، ئەو دەستوورەی کە لەلایەن پێشونگایەتی کاتیەوە ڕاگەیەندرا، تەنها دان بە پێکهاتەی سوننەدا دەنێت و هیچ ڕۆڵ و مافێکی بۆ ژنان لەخۆناگرێت، پێشەنگایەتی لە ١٢ کەس پێکهاتبوو کە خۆیان هەڵبژارد، لەنێویاندا تەنها یەک ژن هەبوو.

 

"ناتوانرێت گفتوگۆیەکی هاوسەنگ لەگەڵ گەلی سووریا هەبێت"

شێرا ئۆس ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە گەلی سووریا بەشداری گفتوگۆی نێوان سووریا بکەن و پێکەوە بژین بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ، بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی دیکە، وتی: حکومەتی کاتی سووریا بەپێی ڕێنماییەکان کاردەکات، بڕیارەکانیش لە دەستی خۆیدا نین، تەنانەت ئەمڕۆش زۆرێک لە وڵاتان لە هەموو ڕوویەکەوە دەستوەردان دەکەن، ئەمە بەو واتایە نییە کە لە دەرەوە چارەسەر بسەپێندرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری ئێمە ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا پێکەوە کاربکەن بۆ بونیادنانی هەنگاوەکان بەرەو دامەزراندنی سووریایەکی دیموکراتی، بەو پێیەی دەبینین پراکتیکەکان لە دژی گەلی سووریا ئەنجامدەدرێن، لەکاتێکدا حکومەتی کاتی سووریا بێدەنگە و بە ئارەزووی خۆی مامەڵە ناکات.

 

"جینۆساید دژی گەلی سووریا بەردەوامە"

شێرا ئۆس ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی کاتی سووریا بە ئایدۆلۆژیای تاکلایەنەی کە تەنها یەک پێکهاتە قبوڵ دەکات، ناتوانێت پێشەنگایەتی سووریا بکات، وتی: پێویستە هەنگاوی ڕاستەقینە بنرێت و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو پێکهاتەکاندا بکرێت، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، وتمان بە دەستێک سووریای نوێ بونیاد دەنێین، بەڵام ئەوەی دەکرێت ڕێگە بە یەکڕیزی گەلی سووریا نادات، چۆن دادپەروەری لەم هەلومەرجەدا بەدەست دێت، کە تێیدا کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی سووریا ئەنجام دەدرێت؟ حکومەتی کاتی ئیرادەی سیاسی نیشان نەداوە، دەبێت ئەو دەستوورەی کە نووسراوە و سەپێنراوە هەموار بکرێتەوە، چونکە مافی پێکهاتەکانی گەلی سووریا ناگرێتەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وەک گەلی سووریا و وەک ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئەم دەستوورە ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین، چونکە مافی ژنان و بوونی ژنان لەخۆناگرێت، ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە، داواکاریی ئێمە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و لامەرکەزییە.