سۆهر: لەم مانگەدا ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی لە سووریا کوژراون
سۆهر بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی لەو ناوچانەی، کە لەژێر دەسەڵاتی هەتەشەدا بوون کوژراون.
ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ناسراو بە "سۆهر" ئامارێکی سەبارەت بە کوشتنی هاوڵاتییانی مەدەنی لە ماوەی یەک مانگدا، لەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتیی سووریادا بوون بڵاوکردەوە.
سۆهر بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی لەو ناوچانەی، کە لەژێر دەسەڵاتی هەتەشەدا بوون کوژراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێو کوژراوەکاندا منداڵێک و ١١ ژن و ١٢ پیاو هەن.
ئاشکراکراوە، تاوانەکان لە حومس، حەما، دیمەشق و گوندەکانی دەورووبەری، حەلەب، دێرەزوور، دەرا و سوەیدا ئەنجام دراون.