شەنگال، پەردە لەسەر پەیکەری دایە گوڵێ لادرا

لە شەنگال پەردە لەسەر پەیکەری گوڵێ مشکۆی ژنە تێکۆشەری ئێزدیی لادرا، کە دوای بەرخۆدانییەکی زۆر، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەهید کرا.

لە شەنگال پەردە لەسەر پەیکەری گوڵێ مشکۆی ژنە تێکۆشەری ئێزدیی لادرا، کە دوای بەرخۆدانییەکی زۆر، لەلایەن چەتەکانی داعشەوە شەهید کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پەیکەری دایەگوڵێ لە فولکەی شەقامی سەرەکیی شارۆچکەی سنونێ لە شەنگال و هەمان ئەو شوێنەی دایە گوڵێ'ی تێدا شەهید کرا، پەردەی لەسەر پەیکەرەکەی لادرا.

 

دایە گوڵێ خەڵکی سنونێ بوو، کاتێک چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا هێرشیان کردە سەر شەنگال، لەو فولکەیەدا ویستبوویان دەستبەسەری بکەن، بەڵام ئەو بە دەمانچەیەک ڕووبەڕووی چەتەکان بووە و سەرچەتەیەکی کوشت و چەند چەتەیەکی دیکەشی بریندار کرد، دواتر کە دەمانچەکەی فیشەکی تێدا نامێنێت، دایە گوڵێ لەلایەن چەتەکانەوە دەکوژرێت.

 

ت.پ