شەهید بەرفین نورهەق لە شنگال بەبیرهێندرایەوە
شەهید بەرفین نورهەق کە دژی داعش لە شنگال شەڕی کردبوو، لە شنگال بە مەراسیمێک بەبیرهێندرایەوە.
شنگال
لە شەگال، بەرفین نووهەق، فەرماندەی یەژاستار لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدییەوە بە مەراسیمێکی شکۆدار یادکرایەوە. مەراسیمی یادکردنەوەکە لە مەزاری شەهیدان شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بە بەشداریی سەدان نوێنەری دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی و هەروەها شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دواتر لەلایەن دایکانەوە مۆم بۆ شەهیدان داگیرسێنران و چەند وتارێک پێشکەش کران.
لەسەر ناوی فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە، ڤیان حەبابی قسەی کردو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند ئەو هێزانەی ئەمڕۆ لە شەنگال دامەزراون و پارێزگاری لە کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکەن، بەرهەمی ڕەنجی شەهید بەرفین و هەموو شەهیدانن.
ڤیان حەبابی وتیشی: لە مێژووی ئێزیدییەکاندا، هیچ کەسێک لە ئایینێکی جیاواز یان لە حیزب و لایەنێکی دەرەوەی خۆمان، خۆی بۆ گەلەکەمان فیدا نەکردووە. هەمووان بەپێی بەرژەوەندیی کەسی لە ئێمە نزیک بوونەتەوە و ویستوویانە کۆمەڵگەکەمان بکەنە قوربانی خۆیان. بەڵام کاتێک فەرمان بەسەرماندا هات، تەنها لە کەسایەتی خوێندکارانی ڕێبەر ئاپۆدا بینیمان کە خاوەنداری لە کۆمەڵگەکەمان دەکەن. گەریلاکان بە هەمووانیان نیشاندا کە ئەم گەلە دڵسۆزی هەیە و هەموو کاتێک دەتوانن خۆیان بۆ ئەم باوەڕە و دۆزی ئێزیدییەکان فیدا بکەن. هەڤاڵ بەرفین نوورهەقیش یەکێک بوو لەو پێشەنگانە.
'گەلەکەمان توانی بە فکری ڕێبەر ئاپۆ بەرگری بکات و خۆی لەسەر پێ ڕابگرێت'
ڤیان حەبابی لە بەردەوامی قسەکانیدا یادی شەهید عەگید جڤیان و دڵشێر هەرەکۆلی کردەوە و وتی: شەهید بەرفین لەگەڵ شەهید عەگید و شەهید دڵشێر دژی داعش تێکۆشان. هیچ کاتێک هەنگاوی بۆ دواوە نەنا و هەمیشە لە ناو تێکۆشاندا بوو بۆ گەلەکەمان. هەڤاڵ بەرفین پێشەنگ، مامۆستا و فەرماندەی ئێمە بوو. لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک فەرمان هات، گەلەکەمان ئەو کاتە بێئومێد مابوو، بەڵام بە پێشەنگایەتی کەسانی وەک هەڤاڵ بەرفین جارێکی تر هیوای ئازادی لە دڵی گەلەکەماندا سەری هەڵدایەوە. بەو ئیلهامەی لە پێشەنگانی وەک هەڤاڵ بەرفین وەرگیرا، گەلەکەمان توانی بە فکری ڕێبەر ئاپۆ بەرگری بکات و خۆی لەسەر پێ ڕابگرێت.
"فەرماندار بەرفین نورهەق مامۆستای ژنانی ئێزدی بوو"
نەعیم ئیلیاس، لەسەر ناوی تاژێ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و دەربارەی شەهید بەرفین وتی: یەکێک لە یەکەمین ئەو ژنانەی ڕووی لە شەنگال کرد و وەک ژنێک لە دژی داعش چەکی هەڵگرت، هەڤاڵ بەرفین و هەڤاڵانی بوون. ئەو بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازایەتی لە دژی دوژمن شەڕی کرد. ئەمە بووە هۆی ئەوەی ژنانی ئێزدیش بەهێز بن و ڕێکخراوی خۆیان دابمەزرێنن. هەڤاڵ بەرفین کاتێک دایکانی چاو بە فرمێسکی دەبینی، ڕق و کینەی بەرامبەر دوژمن زیاتر دەبوو. لەو کاتەی کە بۆنی مردن لە چیای شەنگال دەهات، کەسانی وەک هەڤاڵ بەرفین و شەهید مەدیا هاتن بە هانامانەوە و بە سایەی ئەوان جارێکی تر چاومان بە ژیان کرایەوە. هەر کەسێک لەسەر خاکی شەنگال سەری خۆی دانابێت و لە شەنگال بەرخۆدانی کردبێت، ئێمە وەک شەهیدی ئێزیدیخان دەیانبینین.
پاکیزە جەلال، لەسەر ناوی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، قسەی کردو ڕایگەیاند کە لە کاتی فەرمانەکەدا، لە سەرەتادا هەڤاڵ بەرفین و هەموو ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵیدا بوون ئەرکی مێژوویی خۆیان جێبەجێ کرد و وتی: "ئەوان خاوەندارییان لە مێژووی خۆیان کرد و نەیانهێشت گەلی ئێزیدیمان لەبەردەم فەرماندا لەناو بچێت. بە سایەی ئەوان ئێستا لەسەر خاکی خۆمان دەژین. تا خاکەکەمان ڕزگار کرا، زۆر شەهید لە هەموو شوێنێک و لە هەموو ئایین و باوەڕەکانەوە گیانی خۆیان بەخشی. ئێمە هەموو شەهیدان، لە هەر باوەڕێک بن، کاتێک لەسەر خاکمان شەهید بووبن و ڕەنجیان بۆ ئازادی گەلەکەمان دابێت، وەک فیدایی ئێزیدیخان دەیانبینین.
دوای وتارەکان، سینڤزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی بەرفین نورهەق پیشان درا و مەراسیمەکە بە دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.