شەهلا محەمەدی: "ژن، ژیان، ئازادی" بووە سیمبولێک بۆ ئامانجەکانی ژنی کورد

شەهلا محەمەدی، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ یەکەمجاربوو بە شێوازیکی دیموکراتیک لەسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی بەشداری هەموو جومگەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتیان کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بووە سیمبولێک بۆ ئامانجەکانی ژنی کورد.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤ نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناڕەزایی مافەکانی مرۆڤ ناسێندراوە، ناڕەزاییەکان لە کۆمەڵگەیەک یان وڵاتێک لە لایەن هەندێک کەس لەوەیە زۆرینەبن یان کەمیینە دروست دەبێت، زۆرجار ناڕەزاییەکان ئاڵۆزی و توندوتیژی  هەندێکجار شەهیدکردنی هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە، هەندێک جاریش بە ئاشتیانە کۆتایی پێدەهێندرێت، حکومەت و لایەنەپەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە بڕیار لەسەر دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان دەدەن، بە گشتی لە وڵاتێکدا حکومەتێکی دیکتاتۆر حکومڕانی بکات، ئەوا هاوڵاتیانی لە پای  دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان و داواکردنی مافەکانیان ڕوبەڕووی ئاستەنگی و ئەشکەنجە و کوشتن دەکەنەوە.

 

هاوڵاتیانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بە درێژایی مێژوو لە دەیان ساڵی جیاوازدا ناڕەزایان هەبووە، بە توندی مامەڵە لەگەڵ ناڕەزاییەکانی هاوڵاتیان بە تایبەت ژنان دەکەن، لە کاتی ڕوبەڕووبونەوە هاوڵاتیان بە تۆمەتیئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی لە شارەکەدا سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنن، ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە شۆڕشەکاندا هەبووە، بە تایبەت لە شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩دا، بەڵام لە دوای شۆڕسی گەلان لە لایەن ئەنجومەنی پیرانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستی بەسەردا گیرا، بۆیە تێکۆشان و ئامانجی ژنان گۆڕانکاری بەسەرداهات،  لە ساڵی ٢٠٢٢دا شۆڕشێکی خۆڕسکانە، کە لە هەناوێکی ماندووی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە سەری هەڵدا، ئەو شۆڕشەی دەنگ و حەقیقەتی بە تەواوی جیهان ناساند.

 

ڕاپەرینی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بە کوشتنی ژنێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، ژینا ئەمینی لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٠٠، لە بنەماڵەیەکی کورد، لە شاری سەققزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بەدونیا هەڵهێناوە، ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، لەگەڵ خانەوادەکەیدا بە مەبەستی گەشت سەردانی تاران دەکەن، لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، لە نزیک وێستگەی میترۆی شەهید حەقانی لەگەڵ براکەیدا دەبێت، لەوێ لە لایەن پۆلیسی گەڕیدەی ڕێنوێنی ئێران دەستگیر دەکرێت، شایەتحاڵانی ڕوداوەکە ئاماژەیان بە ئەشکەنجەدانی ژینا و براکەی دەکرد، پاش دوو کاتژمێر لە دەبەسەرکردنی و گواستنەوەی بۆ بینی پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی تاران، بەهۆکاری برینداربوونی و ئەو زەبرەی بەر مێشکی کەوتووە بەهۆی هێرشەکانەوە، گیان لەدەستدەدات، بەڵام لە کاتی چاوەڕوانکردنی ئازادبوونی خوشکەکەی براکەی لە پۆلیسەکان دەپرسێت ئەو ئەمبوڵانەی دەرچوو کێی تێدایە دەڵێن کە گوایە سەربازێکی برینداری تێدایە، بەڵام دوابەدوای ڕۆیشتنهی سەیارەی فریاکەوتن چەند ژنێک لە کاتی ئازادبوندا بە براکەی دەڵێن، " ئەو سەیارەی فریاکەوتنەی ڕۆی جەستەی نیوەگیانی ژینا ئەمینی تێدا بووە".

 

 ژینا دوای سێ ڕۆژ لە مردنی مێشکی، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا، لە نەخۆشخانەی کەسرا کۆجی دوای دەکات، لە بەرەبەیانی ١٧ی مانگدا تەرمی ژینا بە پێووشوازی زۆرێک لە هاوڵاتیانی سەقز بۆ گۆڕستانی ئایچی لە شاری سەقز دەگوازرێتەوە، کە هاووڵاتیان بە دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" پێشوازی لێ دەکەن، لەدوای مردنی ژینا هاوڵاتیان دەنگی ناڕەزای و وتنەوەی دروسمەکانیان لەبەر دەم نەخۆشخانەکەدا دەوتەوە، بەشێک لە ژنان بە لابردنی سەرپۆشەکانیان ئیدانەی ئەو کوشتنەیان دەکرد، بەڵام ڕژیمی ئێران بە گرتن و زیندانیکردنی هاوڵاتیان و ژنان وەڵآمیان دەدانەوە، لە چەندڕۆژی دوای شەهیدکردنی ژینا، خۆپشاندان لە ناوچەکانی سەقز و سنە سەری هەڵدا، کە هێزە ئەمنییەکان بە ئەنجامدانی تەقە بۆ بەشداربوان خۆپشاندانەکەیان سەرکوت دەکرد، لە ئاکامی ناڕەزاییەکان ٣٨ کەس بریندار بوون و ١٣ کەسیش دەستگیرکران، لە هەمان ڕۆژدا ناوچەکانی مەهاباد و کەرەجی گرتەوە، لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا هاوڵاتیان  لە شارەکانی سەقس، سنە، دیواندەرە، مهاباد، کەرەج و تاران،  هاوڵاتیانی ناڕازی هاتنە سەر شەقامەکان، بەڵام هێرشەکان بۆسەریان لەلایەن پۆلیسی تارانەوە توندتر دەبۆییەوە، ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەنگگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، شۆڕسی ژینا ئەمینی پێ دەنێتە سێهەمین ساڵیادییەوە ، بەڵام دەنگدانەوەکانی ئەو شۆڕشە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

 

"شۆڕشی ژینا ئەمینی گۆڕانکاری زهنی بۆ جیهان دروستکرد" 

شەهلا محەمەدی، ڕۆژنامەنوس، باسی لە راپەرینی شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی " کردو وتی: بە گوێرەی یاسا زۆرەملێکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ژنێک بە ناوی ژینا ئەمینیی شەهید دەکەن، کە حیجابی زۆرەملێ لە ناوچەکەدا ڕەنگی داوەتەوە، پاشان ناڕەزایەکان و ووتنەوەی دروشمەکانی " ژن، ژیان، ئازادی "، کە ناوی ژینا ئەمینی دەبێتە ڕەمزی دروشمەکە، دەڵێت: شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ئەنجامی یاسایی زۆرە ملێی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران لە لایەن ژنانی ناوچەکەوە دروستبوو، پاش کوشتنی ژینا ئەمینی و هەڵگرتنی مۆرکی " ژن، ژیان، ئازادی " بوو، شۆڕشی ژینا ئەمینی تەنها لە شاری سەقز و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قەتیس نەمایەوە، ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان لە شۆڕشەکەدا گێڕا، لە دوای شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی " ئێران پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێی خەباتەوە، هەبوونی زەمینەیەکی یەکگرتووی لە ناوچەکەدا دروستکردووە، سەرهەڵدانی شۆڕشێکی دیموکراتی لێ کەوتەوە، کە گۆڕانکارییەکی زهنی و فکری تێدا دروستبووە، هەبوونی ئەو شۆڕشە پێکەوەی لە ناوچەکەدا دروستکرد، نمونەش هەبوونی دروشمەکانبوو لە سەرتاسەری ناوچەکانی ئێراندا، لە بەلوجستان تا تاران، لە تاران تا بەلوجستان، هەتا تەورێز و کوردستان گەلان پشتیوانی یەکبوون، هەبوونی دروشمەکان هێندە بەهێزبوون، بۆیە یەکەمجاربوو شۆڕش و داواکارییەک لە ڕۆژهەڵاتەوە دەستپێبکات و ناوچەکانی تاران پشتیوانی خۆیانی بۆ دەرببڕن، پاشان دروستبوونی هەر شۆڕشێک ئامانجی گەلێکی لەپشتەوەیە، گەلی ناوچەکەش ئامانجیان گۆڕینی ئەو سیستمەبوو کە لە ناوچەکەدا هەبوو، بەڵام بە هۆکاری جیاواز نەتواندرا ئەو ئامانجە بەدەستبهێنن، بەڵام حکومەتیان بردە ژێر بارێک کە بتوانن گۆڕانکاری دروستبکەن، بەڵام ژنان هەوڵیان بۆ گۆڕانکاری لە یاساکان بەرامبەر ژنان دا، بەڵام هەبوونی دەستی ڕەش لە ناو کارەکەدا بووە هۆکاری تێکدانی، هەروەها نەگۆڕینی دەسەڵات، ئاستەنگی لەبەردەم هەبوونی گۆڕانکاری لە یاساکاندا کردووە، هەروەها ئەو گروپە نەریتخوازانە هەوڵی تۆخکردنەوەی یاساکان دژ بە ژنان زیاتر بەرەوپێشببەن، بەڵام لە کۆمەڵگەی ئێراندا جیاواز لە یاساکان ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان لە خۆپشاندان و داواکارییەکاندا دەبینن، لە زیندانەکان بەرخۆدانی بێوێنە ئەنجام بدەن، هەروەها گۆڕانکارییەکان لە پۆشاکەکانیانیدا ڕەنگی داوەتەوە، هەروەها بەردەوامن لە زیادکردنی دەستکەوتەکانیان لە ناوچەکەدا، بەڵام ئەو سەرکوتکردنەی بۆسەر شۆڕشەکە و بۆ هاوڵآتیان هەبوو، نەیتوانی هاوڵاتیان بە ئامانجی شۆڕشەکە بگەن.

 

" لە باشووری کوردستاندا پشتیوانییەکان لاوازترن"

شەهلا محەمەدی ئاماژەی بەوەشکرد، شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی " سەرچاوەکەی لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانەوە گرتووە وتی: لە باکووری کوردستان لە ساڵەکانی ٢٠٠٠دا شۆڕشی : " ژن، ژیان، ئازادی " سەریهەڵداوە و بە کردار جێبەجێ دەکرێت، هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستاندا لە دوای ساڵەکانی ٢٠١١دا، ئەوبەرخۆدانەی لە ناوچەکەدا ڕوویدا، کە چەندین دەستکەوتی گرنگی بۆ ژنان بەدەستخست. کە ژنان پاراستنی ڕەوایان هەیە، بۆ یەکەمجاربوو بە شێوازیکی دیموکاراتیک لەسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی بەشداری هەموو جومگەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتیان کردوە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا، کە کاریگەری ئەو پارچانەی دیکەی کوردستانبوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕەنگی دایەوە، هەروەها سنوری دەستکرد ڕێگرینەبوو لە پشتیوانییەکانی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستاندا، لە باشووری کوردستانیش سەرەڕای ئەو دۆخی تێیدا بوو پشتیوانی هەبوو، بەڵام ئەو پستیوانییە نەگەیشتبوە ئەو ئاستەی چاوەڕێمان دەکرد، لە باشووری کوردستاندا پشتیوانییەکان لاوازترن، دەبینین وەریشە موڕادی و پەخشان عەزیزیمان لە زیندانەکانی ئێراندا هەیە، بەڵام پشتیوانی باشووری کوردستان بۆ ئەو ژنانە لاوازە، لە کاتێکدا خەباتیان لە ناوچەکەدا بۆ ژنانئەنجامداوە، بەڵام لە پارچەکانی دیکەی کوردستان لەدوای هەر دادگاییەکیان بەیاننامە و خۆپشاندانی بەهێز ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە ڕۆژئاوادا ژنان لەدوای شەهیدکردنی ژینا ئەمینی هەڵستان بە ئەنجامدانی بڕینی پرچەکانیان وەک پشتیوانییەک، هەڵبەت ئەو هەڵوێستەی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستانبوو شۆڕشی ژینا ئەمینی لە شەقامەکانی تەواوی جیهاندا هەڵگیرساند، هەروەها لە هندستاندا لەدوای کوشتنی دکتۆرێک دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی " بەرزکرایەوە.

 

"لە زیندانەکانی ئێراندا زۆرترین ژنی چالاکوان و سیاسیی کوردی تێدا هەیە"

شەهلا محەمەدی لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئێمە لە ڕۆژهەڵاتدا بە ئەقڵیەتیەکی پیاوسالاری گەورە دەبووین، کولتوور لە یاساکاندا ڕەنگی دەدایەوە، لە دەوڵەتێکی دیکتاتۆردا ژیانمان کردووە، یاسایەکی بە تەواوەتی پیاوسالارانە جێبەجێدەکرێت، ژنان لە ناوچەکەدا لە لایەن خێزان و کۆمەڵگەو یاساکانەوە ڕوبەڕووی توندوتیژی جەستەی و دەروونی دەکرێنەوە، هەردەم هەوڵی پاشەکشەکردنی ژنانیان داوە، سیاستماتیکی ناوچەکە کوردنشینەکانیان وەک دورەدەستێک ناساندووە، بۆیە ئەو ئەقڵیەتەیان زاڵترکردووە، بێبەشکردنیان لە مافەکان زیاتر ئەقڵیەتی پیاوسالاری زاڵترکراوە، بەڵام ژنانی کورد لە کۆنەوە پێشەنگایەتیان لە بەدەستهێنانی مافەکانیاندا کردووە، لە زیندانەکانی ئێراندا زۆرترین ژنی چالاکوان و سیاسیی کوردی تێدا هەیە،  لە ساڵەکانی شەستی هەتاویدا زۆرترین کورد لەسێدارە دراون، هەروها زەینەب جەلالیانمان هەیە، کە لەسەر کوردبوونی و پێشەنگبوونی لە ناوچەکەدا لە زیندانەکاندایە، هەروەها یەکەم کەس کە دروشمی : "ژن، ژیان، ئازادی " لە زیندانەکاندا وتەوە شیرین عەلەمهولی بوو، کە لە زیندانەکاندا دەنگی ئازادی هەبوو، بۆیە لەسێدادرا، پاشان لە دوای شۆڕشی ژینائەمینی شۆڕشەکان لە ناوچەکەدا زیاتر برچاو دەکەوێت، ئەوڕۆڵە لە ناوچەکەدا ڕەنگی داوەتەوە، ژنان هەڵی زیاتر بۆ چەسسپاندنی ئامانجەکانیان لە ڕۆژهەڵات و تەواوی ناوچەکەدەدەن