شارۆچکەی پشدەر دژی داگیرکاری دەنگیان هەڵبڕێ

شارۆچککەی پشدەر دژی داگیرکارییەکان ڕێپێوانیان کرد و داوای کۆتایی هاتنی داگیرکارییەکانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ ٦ی حوزەیران، هاوڵاتیانی شارۆچکەی پشدەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بەشداری خەڵکی قەڵادزێ و دەوروبەری، لە دژی هێرش و تاڵانکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان کرد.

 

خۆپیشاندەران لە ترافیک لایتی ناوبازارەوە بەرەو باخی گشتی شارۆچکەکە بە دەم وتنەوەی دروشمەکانی "بۆ دەرەوە، بۆ دەرەوە سوپای تورکیا بۆدەرەوە”، “کوردم و قارەمانم، دژی داگیرکەرانم” و “بژی بەرخۆدانی گەریلا” و “بێ دەنگی شەرمەزارییە" ڕێپێوانیان کرد.

 

لە دوای کۆتایی هاتنی ڕێپێوانەکە ڕاگەیانەدراوێک لەلایەن شێخ محەمەدی بەستێوە خوێندرایەوە و داوای کۆتایی هاتنی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بهێنێرێت و حکومەتی هەرێم و عێراق هەڵوێستی خۆیان بنوێنن.

 

ت.پ