شاندی ژنانی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سویسرا باس لە داهاتووی سووریا و خۆبەڕێوەبەری دەکەن

لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ سویسرا، شاندی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زنجیرەیەک دیداری سیاسی و مافی مرۆڤیان لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی سویسرا و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجامدا، لە میانی دیدارەکاندا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ڕۆڵی ژنان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تیشک خستنە سەر پرسەکانی پەیوەست بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شاندی ژنان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی و مافی مرۆڤیان لە بێرن پایتەختی سویسرا ئەنجامدا، ئەم دیدارانە باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی سووریا و ڕۆڵی ژنان و داهاتووی خۆبەڕێوەبەری کرد.

 

ئەم سەردانە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و تیشک خستنە سەر ئەو پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنای ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی سووریا دەبێتەوە دوای چەندین ساڵ لە ململانێ، شاندی ژنان لە کەسایەتییە دیارەکان پێکهاتبوون، بە ئامانجی گەیاندنی دەنگی ژنانی سووریا و ئەزمونی ئەوان لە پێشەنگایەتی و بەرخۆدان، هەروەها پێشکەشکردنی دیدگای خۆبەڕێوەبەری بۆ داهاتووی سووریا بۆ بڕیاردەرانی ئەوروپا.

 

شاندی ژنان کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەو ئەوروپا دەڕوات، ڕۆژی ٢٦ی ئەیلوول لەگەڵ فابیان مۆلینا، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی سویسرا بۆ پارتی سۆسیالیست کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، گفتوگۆیەکی قوڵ سەبارەت بە دۆخی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گرنگی پاڵپشتیکردنی چارەسەری سیاسی لە سووریا و ڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری لە گەیشتن بە سەقامگیری ئەنجامدرا.

 

هەروەها لەگەڵ کارلۆ سۆماروجا، ئەندامی پەرلەمانی سویسرا لە پارتی سۆسیالیستی کۆبووەوە، لەو ماوەیەدا گفتوگۆکە لەسەر داهاتووی سووریا بەردەوام بوو، تیشک خرایە سەر ئەزمونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وەک نمونەیەکی دیموکراتی لە ناوچەکە و پێویستی دانپێدانانی نێودەوڵەتی.

هەروەها شاندەکە لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکوانی مافی ژنانی سویسرا کۆبووەوە، کە تیشکیان خستە سەر بارودۆخی ژنانی سووریا بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

لە دیدارەکەدا، باس لە ئەزمونی ژنان لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەستکەوتەکانی دەستکەوتی لە بواری بەهێزکردنی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنان کرا.

 

کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵەی کورد لە شاری بێرن بەڕێوەچوو کە ژمارەیەک لە ئەندامانی پێکهاتە کورد و سوورییەکان ئامادەی بوون، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی سووریا کرا، جگە لە گفتوگۆکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار و داهاتووی خۆبەڕێوەبەری لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکان.