شاندی ئاشتی و ئازادی نێودەوڵەتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد
شاندی ئاشتی و ئازادی لە زنجیرە کۆبوونەوەیەکدا کە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی باشوری کوردستان ئەنجامی دەدەن، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لەگەڵ ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە کۆبوونەوە. سلێمانی
شاندی ئاشتی و ئازادی لە زنجیرە کۆبوونەوەیەکدا کە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی باشوری کوردستان ئەنجامی دەدەن، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لەگەڵ ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە کۆبوونەوە.
سلێمانی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی ئاشتی و ئازادی لە گردەکەی شاری سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد، لەگەڵ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری بزوونتەوەی گۆڕان کۆبوونەوە.
دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی زیاتر لە کاتژمێری چوونە سەر گۆڕی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، هەر لە مەزارگەی نەوشیروان مستەفا، حسین یەڵماز ئەندامی شاندی ئاشتی و ئازادی ڕایگەیاند بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ یەکێتی نەتەوەیی دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکانی باشوری کوردستان ئەنجام دەدەن.
هەروەها بانگەوازی لە سەرجەم هێزەکانی کوردستان کرد تا گفتوگۆ بکەن و هیچ شەڕێک لەنێوان کورد و کورددا ئەنجام نەدرێت، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داواییان لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە پاڵپشتی خۆی بۆ یەکڕیزی نێوماڵی کورد بەرامبەر داگیرکەران دەرببڕێت، بزوتنەوەی گۆڕانیش پاڵپشتی بۆ شاندە نێودەڵەتییەکەی دەربڕی.