شاندی شنگال لە بەرلین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا

شاندێکی شەنگال کە هێزا شەنگالی لەناودا بوو، لە بەرلین لەگەڵ پەرلەمانتاران کۆبووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندێکی شەنگال بە سەرۆکایەتی هێزا شەنگالی زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجامدا.

 

شاندی شنگال لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە هاوکاری ماڵی ئێزدییەکانی بەرلین و ئەنجومەنی بنەڤش ئەدەسا دانیشتن.

 

شاندی شەنگال لەگەڵ جانین ڤیسلێر، هاوسەرۆکی پارتی چەپ ، دیرک ئولریچ مێندێ، ئەندامی پەرلەمانی پارتی ئێس پی دی سەرۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی بەرلین ڕێناتا ئاڵت، ئەندامی پارتی چەپی بەرلین، فەرهات کۆچاک، وتەبێژی ڕێکخراوی دۆیچەر فراونرینگ و دامیگراکۆبوونەوە.

 

 لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی شەنگال و هەڕەشەی هێرش بۆ سەر شەنگال و دۆخی دیپۆرتکردنەوەی ئێزدییەکان و دۆخی پێکهاتەی ئێزیدی لە ئەڵمانیا تاوتوێ کرا.